بیر‌و باوه‌ڕ و داب و نه‌ریتی یه‌زیدیه‌کان
19/1/2009
ئاماده‌كردنی : ڕزگار غه‌فور
یه‌زیدیه‌کان تیره‌یه‌کن له ئیسلام جیا بونه‌ته‌وه، له ساڵی 132 کۆچی
کاتێ ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی نامێنێ بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی سه‌رهه‌ڵده‌دات به
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێک له میره‌کانیان به ناوی "ئیبراهیمی کوڕی حه‌رب" له
نه‌وه‌کانی یه‌زید له کوردستانی عێراق به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان، دوای ئه‌ویش عه‌دی کوڕی موسافیر
(یان شێخ هادی) له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت.
له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می کۆچی یه‌کێک له گه‌وره‌کانیان (شمس ا‌لدین أبو محمد)
کتێبێکی به ناوی (الجلوه لاصحاب ألخلوه) ی نوسیوه، داوای به پیرۆز
ڕاگرتنی (یزید و عدی و إبلیس) ئه‌کات ناوه‌کانیان ئه‌خاته ناو شایه‌تمان.
بیروباوه‌ڕیان:
• (إبلیس) زۆر به پیرۆز ئه‌زانن وه نابێ نه‌فرین (له‌عنه‌تی) لێ بکرێت
به تاوسی فریشتان (گاووس الملائکه) ناوی ئه‌به‌ن چونکه سوژده‌ی بۆ
غه‌یری خوا نه‌بردووه و له به‌هه‌شتیش ده‌رنه‌کراوه به‌ڵکو به ئارزوی
خۆی دابه‌زیوه (هه‌ڵبت به بۆچونی ئه‌وان) بۆسه‌ر زه‌وی تاوه‌کو
سه‌رپه‌رشتی یه‌زیدیه‌کان بکات. تاوسێکیشیان له مس دروست کردووه و به
پیرۆزی ڕائه‌گرن، هه‌روه‌ها چه‌ند مهزارێکیشیان له ناوچه‌ی شێخان و
حه‌سه‌که هه‌یه.
o له کتێبه پیرۆزه‌کانیان کتێبێکیان به‌ناوی (مه‌سحه‌فا ڕه‌ش = مصحف
أڵسود) گوایا به کرمانجی نوسراوه له ناو سندوقێک له لای بابه شیخ
پارێزراوه و هه‌رکاتێک بێته‌ده‌ر گاعون هه‌موو که‌س قڕدهکا، (مه‌لا خلیل
سلێمانی شێخانی)(1) ئه‌ڵێ کتێبی مهسحفا ڕه‌ش هه‌ر نیه. نامیلکه‌ی
دوه‌میان جه‌لوه به عه‌ره‌بیه و چه‌ند که‌راماتێکی شێخ هادی تێدایه.
o ووشه‌ی شه‌هاده‌تیان به‌م شێوه‌یه (أشهد واحد الله، سلگان یزید حبیب الله)
o ده‌رباره‌ی نوێژه‌کانیان دوو ڕای جیا هه‌یه، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه شه‌وی
نیوه‌ی شه‌عبان نوێژ ئه‌که‌ن له بری نوێژی ساڵێک، ڕای دووه‌م ئه‌وه‌یه
به‌یانیان که ڕۆژ هه‌ڵهات سه‌یری هه‌ڵهاتنی ڕۆژ بکه‌ن و له‌بن لێوه‌وه
دوعا بکه‌ن.
o ساڵی سێ ڕۆژ له‌مانگی کانونی یه‌که‌م که جه‌ژنی له‌دایک بوونی یه‌زیده
به ڕۆژو ده‌بن، به‌ڵام بابه شێخ ئه‌بێ دوو مانگ به‌ڕۆژو بێت، ئه‌گه‌ر
میوانیشی بێت ئه‌توانێ بیشکێنێ و به ڕۆژو بۆی حیسابه، بۆیه ماڵی بابه
شێخ به درێژایی ئه‌م دوو مانگه به‌رده‌وام میوانی دێن به به‌رخه‌وه.
o قه‌واڵه پیاوی ئاینیین به‌یت و باوی دینیان له‌به‌ره و پوڵ و ماڵات و
سه‌رانه بۆ میر و پیاوانی ئاینی کۆده‌کاته‌وه و به‌شی خۆیشی لێ
هه‌ڵده‌گرێت، هه‌ر ئه‌و مه‌لا خه‌لیله نوسیویه‌تی که بیست و حه‌وت جۆر
سه‌رانه له خه‌ڵک وه‌رئه‌گرن.
o حه‌شریش دوای مردن له (گه‌لی لاله‌ش) ئه‌بێ، له چیای ژه‌نگار ئه‌و شیوو
دۆڵه‌ی خانه‌قای شێخ هادی لێ بووه. شێخ هادی گوایا محاسه‌به‌ی خه‌ڵکی
ئه‌کات و شوێن که‌وتوانی خۆشی بۆ به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کات.
o تیره و هۆزه جیاوازه‌کانیان ژن ناده‌ن به یه‌کتری، پیاویش بۆی هه‌یه
تا شه‌ش ژن بهێنێ، ژن هێنانیش به ڕه‌دو که‌وتنه، هه‌ر کوڕ و کچێک دڵیان
بچێته یه‌کتر ئه‌چنه سه‌ر چۆمی لاله‌ش له‌وێ پیاوێکی ئاینی ئه‌یانباته
ناو مه‌رقه‌د په‌ڕۆیه‌ک له ئاو هه‌ڵئه‌کێشێ و له‌سه‌ریان ئه‌به‌ستێ و
ماره‌ییان دێ، ڕه‌دو که‌وتن بۆ غه‌یری یه‌زیدی پیاو کوشتن و دوژمنداری
لێده‌که‌وێته‌وه.
o حه‌جیان بریتیه له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و کیژ و لاو و ژن و پیاوانه‌ی بۆ
ماوه‌ی سێ شه‌و خۆیان ده‌خه‌مڵێنن و جلی جوان له‌به‌ر ده‌که‌ن له سه‌ر
چیای عورفاتێ ده‌ڕه‌قسن تا ماندو ده‌بن و خه‌و به‌لایاندا ده‌باته‌وه....
له‌گه‌ڵ جه‌ژنی قوربانی موسوڵمانان به‌رامبه‌ره.
o ئاشگێڕێک ئاوی ڕه‌وان و سازگاریان له لاله‌ش هه‌یه ئه‌مه‌ش ئاوی
زهمزهمیانه، فه‌قیر شه‌مۆ ئه‌ڵێ سه‌روچاوه‌ی ئه‌م ئاوه ئاوی زه‌مزه‌می
موسوڵمانانه له مه‌ککه بۆیه ئه‌م ناوه ناونراوه.
o پلا سڵاتێ یا پردی سیراگ، ئه‌و پرده‌یه له‌سه‌ر چۆمی لاله‌ش دروست کراوه.
داب و نه‌ریتیان
ووشه‌ی یه‌زیدی له یه‌زیدی کوڕی معاویه‌وه هاتووه، ئه‌ڵێن له‌به‌ر خراپی
یه‌زید موسوڵمانان ئه‌م ناوه‌یان به‌سه‌ردا بڕیون تا وای لێ هاتوه
ئه‌وانیش به خۆیان ده‌ڵێن یه‌زیدی ئه‌گینا له‌وانه‌یه ووشه‌ی (ئێزدی
واته خودایی) ڕاستتر بێت. شێخ هادیش یا (عدی کوڕی مسافر) پیاوێکی سۆفی
ته‌رکه دنیا بووه شوێنکه‌وتوانی چونکه ساده‌و نه‌خوێنده‌وار بوون به‌م
شێوه‌ی ئێستایان لێ هاتووه، ئه‌وان ئه‌ڵێن به‌زه‌یی و غه‌زه‌بی خوا
به‌یه‌که‌وه ناگونجێن ته‌نانه‌ت نابێ (إیبلیس)یش پیاوی خراپ بێت.
§ یه‌زیدی چوار تایهفهن (میر - پیر – شێخ – فه‌قیر) هیچیان ژن له یه‌کتر
ناخوازن، شیرباییان یه‌کجار زۆره، پله‌کانی پیاوه ئاینیه‌کانیان به‌م
شێوه‌یه:
o (میر) گه‌وره‌ترین ده‌سڵاتی هه‌یه.
o (بابه شێخ) کار‌و باری ئاینی به‌ده‌سته‌و سندوقی (مه‌سحه‌فا ڕه‌ش)یش لای
ئه‌وه، ته‌نها ئه‌ویش ئه‌بێ ساڵانه دوو مانگ به‌ڕۆژوو بێ.
o (کۆچه‌ک) ئینجا (فه‌قیر) دواییش (قه‌واڵه) جه‌لوه ئه‌خوێنێته‌وه و باج وسه‌رانه کۆکردنه‌وه‌ی له ئه‌ستۆدایه.
o (بابی چاوێش) یان هه‌یه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پیاوی یه‌زیدی که جلیان
ڕه‌شه ئه‌م سه‌رتاپای سپیه - گوایه هه‌رامه‌ی خۆشی بڕیوه - هه‌میشه
سێ ژنی ته‌رکه دنیا خزمه‌تی ده‌که‌ن، له‌دوای میر و بابه شێخ له
هه‌موویان پله‌ی به‌رزتره.
§ مه‌رقه‌دی (شێخ هادی)ش له گه‌لی لاله‌ش به ئاشکرا دیاره مزگه‌وت بووه
و شوێنه‌واری میحرابی هه‌ر ماوه، په‌رده‌یه‌کی سوری کاڵ بووه‌وه‌ی
پێوه‌یه، گوایه ساڵی جارێک مه‌لیک گاووس له‌دوایه‌وه له‌گه‌ڵ بابه شێخ
قسه ده‌کات، که‌س بۆی نیه ئه‌م په‌رده‌یه لا بدات، هه‌ژار ئه‌ڵێ ڕێگه‌ی
منیشیان نه‌دا دوایی به دزیه‌وه لامدا ته‌نها کورسیه‌کی کۆنی لێ بوو هیچی
تر.
§ پیاوی به‌دین نابێ قه‌ت موێک له له‌شی خۆی بقرتێنی، نابێ نینۆک بکا،
نابێ تاره‌ت بگرێ، یا ده‌م و چاوی بشوا، نابێ که‌س تف ڕۆکا و ووشه‌ی
شه‌یتان کوفره، میر له‌مانه ئازاده، ژنیان کراسیان سپیه‌و قه‌ت خۆ
ناشۆن، کاهوو نابێت ناوی بێنن، ڕه‌نگی شین حه‌رامه له‌گه‌ڵ خواردنی هه‌ندێ
سه‌وزه و گۆشتی مریشک و مامز و به‌راز، هه‌روه‌ها خوێندن و نوسینیش
حه‌رامه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌مانه ناکه‌ن ئه‌وا (فاسق)ن و له دین
لایانداوه. خواردنه‌وه‌ی عاره‌ق له‌ناو پیاوانیان زۆر عاده‌ته.
§ جلی ئاغا‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیان عاره‌بیه و عه‌گال و چهفیهیان
له‌سه‌ره خه‌ڵکی ساده‌یان جلی کوردی و ڕا‌نک و چۆغه‌یه. ناوی یه‌زید و
معاویه و عومه‌ر وحه‌سه‌ن و عه‌لی و حه‌سۆیان زۆره هه‌ر موحه‌ممه‌دیان
نیه.
هه‌ژار چه‌ند قسه‌یه‌کی خۆشیان لێ ئه‌گێڕێته‌وه له‌وانه:
§ یه‌زیدیه‌کان لایان وایه قه‌بری شێخ هادی له عه‌رزه‌وه چوه‌ته سه‌ر
ئه‌ستێره‌ی (زوهره). قه‌بری شێخ ئه‌بولقاسم و شێخ شه‌ره‌فه‌ددین (که دوو
پیاوی موقهددهسیانن) چۆته سه‌ر مانگ. ڕۆژێ که سۆڤیه‌ت که‌شتی ئاسمانی
خۆیان نارده سه‌ر مانگ، له مه‌جلیسی دیوه‌خانی (تربه‌سپی) باسی ده‌کرا،
عه‌مه‌ری خێلتکی که یه‌زیدیه‌ک بوو ووتی: خودێ ئۆلا مه چو! (دینمان
نه‌ما) ووتیان: بۆچی عه‌مه‌ر؟ ووتی: چۆن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بچنه سه‌ر مانگ
ده‌چن له‌سه‌ر قه‌بری ئه‌بولقاسم دهمیزن.
§ خواردنه‌وه‌ی ئاره‌ق له‌ناو پیاوانیاندا زۆر عاده‌ته، شێخ ناسرێکیان له
جه‌زیره هه‌بوو هه‌میشه مه‌ست و هه‌میشه بوتڵه عاره‌قی له باخه‌ڵدا
بوو پیاوی ئاینیش بوو، ڕۆژێک له‌ده‌م کانی نوستبوو، مار پێوه‌ی دابوو،
ماره‌که ڕه‌ق ههڵاتنوو (تۆپی بوو)، شێخ ناسر به خه‌به‌ر نه‌هاتبوو، ووتی
هه‌ژار ئه‌وه جه‌ددی من ماره‌که‌ی کوشت!
هه‌ژاریش ده‌ڵێت: به‌ڵێ یاشیخ ئه‌و جهددهت که له باخهڵتدایه! خوێنت
بووه‌ته ژه‌هر!
(1) مه‌لا خه‌لیل سلێمان شێخانی: (40- 50) ساڵ جیرانی بابه‌شێخ بووه و
کتێبێکی له سه‌ر یه‌زیدیه‌کان نووسیوه، هه‌ژار ده‌ڵێ لام وایه ڕاستترین
شته له‌سه‌ر یه‌زیدیه‌کان نوسرابێ.
سه‌رچاوه‌کان:1- جێشتی مجێو‌ر، لامۆستا هه‌ژار ل412 – 421
2- أچوا‌و حول تیارات معاصره د. بسام، د. فاگمه ماردینی ل 91-93
له ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر وه‌رگیراوه