ئایینی ئێزدی هه‌میشه ئاشتیخوازه
1/10/2010
خێری شنگالی
پێناسه‌یه‌كی ئایینی ئێزدی:
ئێزی،ئێزیدا، ئه‌زدای، ئێزدان واته (خودێ، ئهزدام، خالق). ئێزدی (عه‌ڤدێ
خودێ، خودێ په‌رست). ئێزیدخان میلله‌تی ئێزدی له خۆی ده‌گرێ (خاك وتاك
وكهلتور) . ئایینی ئێزدی ئه‌گه‌ر هه‌وێنی ئایینه‌كانی جیهان نه‌بێت، ب
دڵنیایی یه‌وه یه‌كێكه له ئایینه هه‌ره كۆنه‌كانی،چونكه پرنسیپی
ئایینه كۆنه‌كان له خوَی ده‌گرێ.تائێستا ئێزدی ته‌قدیسی مانگ و خۆر‌و
وئهستێڕهكان وئاوو ئاسمان وئاگر ده‌كه‌ن، بڕوایان به یه‌كتاپه‌رستی
ئێزدان(خودا)یه،ده‌ڵێن(خودێ یه‌كه نابێته دوو، خوهدانێ خێر‌و شه‌ڕایه) .
ئایینی ئێزدی هه‌زار ویه‌ك ناوی خودا په‌یره‌و دكه،ل تێكسته‌كانی ئایینی‌دا
هاتووه: (سلتان ئێزی ب خۆ پهدشایه، هه‌زارو یه‌ك ناڤ ل خوه دانایه،
ناڤێ مه‌زن هه‌ر خودایه) بڕوایان به حه‌وت فریشته‌و پێخهمبهراو و
خواكانی دیارده ورووداوه سروشتیه‌كان هه‌یه.گشت ده‌ق وقهول
وئامۆژگاریه‌كان له سه‌ر دڵ ده‌پارێزن ، پێ ده‌ڵێن زانستی سنگ (علم
الصدر).
لالش (لال...هش:بێده‌نگی.یان لاێ له‌ش،كه ته‌رمێ شیخادی لێیه،
هه‌روه‌ها مانای رووناكی ده‌دات).ئێزدی له‌وبڕوایه‌دان كه(لالش)هه‌وێنی
زه‌ویه وسه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌مین یاسا‌و شارستانیه‌ته(بڕوانهكتێبی مژده‌ها
ڕوَژ-شێخ حه‌سه‌نی داسنی،وه‌رگێرانی ئه‌نوه‌ر مائی). قه‌ولێ ئافرینا دنیایێ
جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت
سلتان ئێزی خوه‌ش رێبه‌ره، لالش
كو ڕكێ به‌شه‌ره، نوها ئێزدی ژێ خه‌به‌ره) واته لالش بناغه‌ی مرۆڤایتیه
هه‌ر وه‌ها حه‌جی ئێزدیهكانه.له میتۆلۆژیا ئێزدیده هاتووه ده‌ڵێن
ئێزدان (دوڕ) ته‌قاندی له ئه‌نجامدا زه‌وی و ئاسمان وههسارهكان لێ
په‌یدابوون،ئه‌و كاته زه‌وی سوڕانه‌وه‌ی خۆی به دوای خۆردا نه‌ده‌گرت به
هۆی گڕی ئاگره‌وه،خودا لالش ئاوێشته ناو، ئاگره‌كه كوژایه‌وه و بوو
به‌فر وصههۆڵ، بۆیه ده‌ڵێن لالش هه‌وینی زه‌ویه. له قه‌ولێ ئافرینا
دنایێده هاتیه
لالش ژ ئاسمانده د هاته، ئه‌رد شین دبوو گه‌یا د
هاته. هه‌فت سه‌د سالی به‌ری ئاده‌م ب ژماره، ئه‌ردێ خوهڕانهگرتی
شیاره، هه‌تا لالشا نوری ناڤدا د هناره) دوای ده‌ركردنی ئاده‌م له
به‌هشت له لالشێ نێشته‌جێ بوو وخودا فه‌رمانی به تاووسی مهلهلهك
داوه بێته لالش بۆ ئه‌وه‌ی ئاده‌م و هه‌وا فێری عیبادهت وكاروباری
ڕۆژانه بكات،به هۆی تینووی تاووسی مهلهكهوه كه له نوری
خودایه،به‌فر وصههۆڵ تواونهو رووێ زه‌وی دیاركه‌وت ویه‌كه‌مین خانه‌ی
زێندووهر (هێلكه) وخانه‌ی ڕووه‌ك (گولاڵهسوره– شقائق النعمان)
په‌یدابوون،ژیانی ده‌ستی پێكرد كه له‌یه‌كه‌مین چوارشه‌ممه‌ی نیسانی
رۆژهلات بووه، ده‌كاته جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدیان.
ئایینی ئێزدی سه‌ربه‌خۆیه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه،داخراوه،گشت
عیبادهت ونه‌ریتی ئایینی و كتێبه پیرۆزه‌كانیان به زمانی كوردین .
بههوَی بیر‌و باوه‌ڕی نهێنی وجیاوازی ئایین وزمان له دراوسێیه‌كانی
ده‌وروبه‌ریان توشی ده‌یان كاره‌سات ونه‌هامه‌تی بوونه‌وه، بووته هوَی
كوَكوژی سه‌دان هه‌زار مروَڤی بێ‌تاوان، سه‌رچاوه مێژوویه‌كان ئاماژه به
له ناوبردنی (35) هه‌زار خێزانی ئێزدی له شنگال،له لایه‌ن سوپای
تهیمورلنگهوه له پهرهگرافهكهدا ده‌ڵێت : ( وابادت سنجار من بكره
ابیها).سه‌رچاوه‌كانی مێژوو ئاماژه به ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ماوه‌ی
نێوان شه‌رێ چاڵدێران(1514) تا كوَتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م (1918)
وشكستی هێنانی عوسمانیه‌كان له ساڵی (1919 )له خاكی عیراقدا ژماره‌ی
قوربانیانی تاكی ئێزدی گه‌یشتووه( 1،500،000)یه‌ك ملیوَن وپێسهد هه‌زار
كوژراو، هه‌ر وه‌ها نزیكه‌ی ئه‌وه‌نده به زوَره ملی ئایینه‌كه‌یان
گوَڕویان به موسلمان. له (72) ئه‌نفالی ڕه‌شدا كه له و سه‌رده‌مه‌دا پێ
ده‌گوترا (فه‌رمان )عوسمانیه‌كان عه‌قلی میره‌كانی كورد وهیزی مروَڤی كورد
به‌كاریان هێناون بوَ قه‌تل و عامی ئێزدیه‌كان.نمونه‌ش زۆرن میر به‌درخان
به‌گ مهرجیكی هه‌بووه بوَ تاكی ئێزی یان گوَرینی بیر‌و باوه‌ڕی ئایینی به
موسلمانبوون یان سه‌ر برَینی به شمشێر. میری كوَره دوو میرنشینی ئێزدی
له یه‌ك كاتدا ڕوخاندی، له ساڵی (1832)دا په‌لاماری میرنشینی هه‌ریرو
ئیزیدخانی شێخان داوه وزیاتر له (100،000)سه‌د هه‌زار ئێزدی بێ‌تاوان
كوشتووه و (10،000) ده‌هه‌زار به‌دیلی هێنایه‌وه بوَ ڕه‌واندز ،
سه‌ره‌ڕای كوشتنی عه‌لی به‌گی میری ئێزدیان له گه‌لی عه‌لی به‌گ،
زوَرینهی ئێزدیه‌كانی ناوچه ئایینه‌كه‌یان گوَڕیوه به موسلمان ، خزمانی
عه‌شیره‌تی شێخانیش نمونه‌ی ئهوكردارهن . براهیم پاشای بابانیش پیلانی
ئابلوَقهدانی شاخی شنگال داڕشتووه و به هاوكاری عوسمانیه‌كان قه‌تل
وعامی ئێزدیه‌كان كردووه ، له چوار لایه‌وه په‌لاماری شاخی شنگاڵ داوه
.ئایین شێوازێكی هه‌ره‌می له خۆی گرتووه ، میر ته‌حسین كوری سعیدبهگ:
سهروَكی ئه‌نجومه‌نی روَحانیه، سه‌ركردایه‌تی میرنشینی ئێزدیان ده‌كات و
بابه شێخ خهتو حه‌جی رهشوَ: سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی روَحانی ده‌كات
.چه‌ندین گروپ وچینی ئایینی هه‌یه لهوانهگروپی كۆچه‌ك وشكهستی و فه‌قیر
كه گه‌وره‌كانیان پۆشاكی پیروَزیان له‌به‌ردایه پێ ده‌ڵین
(خرقه)خه‌ریكی عیبادهت وروَژووگرتن و له به‌ركردنی مێژووی ئاینی ئێزدین ،
دانشتووی شنگالن له‌وانه (جندوَ ، حهموَ، وسوَ، زهروَ، به‌كێ ،
بۆقهتار) . شێخه‌كان: چل بنه‌ماڵه‌یه ، شیخهكانی شێخ حه‌سه‌ن
شیخایهتیان ده‌كه‌ن وپیرهكانیش چل بنه‌ماڵه‌یه ، پیره‌كانی هه‌سن مهمان
پیرایهتیان ده‌كه‌ن و مریدهكان گه‌ورترین چینی ئێزدیانه ده‌یان
عه‌شیره‌ت له خوَی گرتووه.
ئێزدیه‌كان دابه‌شكراون به‌سه‌ر دوو پارێزگای موسل ودهوَكدا و
له یه‌كتر دابڕاون. ئێزدیه‌كانی شنگال له ڕوویی جه‌سته‌یی و زمانه‌وانی
وكهلتورهوه سه‌ر به بوَتانن و نه‌ریتی تایبه‌تیان هه‌یه، ئێزدییه‌كانی
شێخان وده‌وروبه‌ری(تلكێف، ئێسفنێ، سێمێل) ئه‌مانه سیفه‌تی بادینانیان
له خوَی گرتووه و كه‌لتور و هه‌لسوكه‌وتیان جیاوازه له ئێزدیه‌كانی
شنگال ، سه‌باره‌ت به ئێزدیه‌كانی باشیك وبازان ڕه‌گه‌زیان ده‌گه‌ڕیته‌وه
ناوچه‌ی به‌عله‌به‌گ سه‌ر به لبنان ، له سه‌رده‌می شیخادی كوڕی موسافری
كوری ئه‌حمه‌دی شامی هه‌كاری ناسراوه به (تاج العارفین شێخ أڵاكراد)
له‌دایكبووی 467 ك له بێت ئه‌لفار له‌ساڵی 557 ك كوَچی دوای كردووه له
لالش، ئه‌مانه له‌گه‌ڵ شیخادیدا هاتوون،به‌زمانی عه‌ره‌بی زاروَچكهی
حه‌له‌ب ولبنان ده‌دوێن وكه‌لتوری تایبه‌تیان هه‌یه ، به‌ڵام گشتیان له
ژێر چه‌تری ئایینی ئێزدی‌دا یه‌ك ده‌گرن.ئێزدیه‌كان له نیشتمانی خوَیاندا
په‌رت و بلاَون بوَیه هیچ سنورێكی جوگرافی یه‌كگرتوویان نیه.سنوری
ئێزدیه‌كان له شنگاله‌وه ده‌ست پێده‌كات ، له روَژ ههلاَتهوه سنوری
قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر وله روَژئاو و باكوره‌وه ناحیه ره‌بیعه وسنوری
كوَماری سوریا و له باشوره‌وه سنوری قه‌زای به‌عاج .ئێزدیه‌كانی
روَژههلاتی دیجله كه ناسراون به (وهلاَت شێخ ) سنوره‌كه‌یان به‌م
شێوه‌یه لهروَژههلاَتهوه سنوری هه‌ولێر و ئاكرێیه له روَژئاواوه
زاخوَیه له باكوره‌وه دهوَكه و له باشوره‌وه پارێزگای
موسله.زوَربهی ئێزدیه‌كان له روویی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای
موسڵن به‌لام ئیداره‌كه‌یان له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
به‌ڕێوه ده‌برێت ، ئه‌و یه‌كه ئیداریانه‌ی سه‌ر به پارێزگای موسلن
ئه‌مانه‌ن:
1) قه‌زای شنگال: سه‌نته‌ری قه‌زای شنگال پێكهاتووه له كوردی موسلمان
وعه‌ره‌ب توركمان وئێزدی وكلدوَئاشوری و ئه‌رمه‌ن.خه‌ڵكێكی ئاواره‌ی موسڵ
وتلهعفهری تێدایه.
أ) ناحیه‌ی شمال (سنونێ)بریتیه له‌م كوَمهڵگانه: ( خانهسوَر، سنونێ
سه‌نته‌ری ناحیه‌كه‌یه، دووگورێ، دهوَله، بوَڕك، گوهبه‌ل، زوَراڤا ) و
گونده‌كانی حه‌ردان وگرشهبهك وباخلێف و نزیكه‌ی (15) گوندی عه‌ره‌ب سه‌ر
به ناحیه‌كه له ته‌نشت سنوری سوریا.
ب) ناحیه‌ی تل عزێر بریتیه له‌م كوَمهڵگانه( تل عزێر سه‌نته‌ری ناحیه ،
سیبا شێخ خدر، گرزه‌رك) . له گه‌ڵ چه‌ند گوندێكی كوردی موسلمان
وعه‌ره‌ب.ئه‌م ناحیه له ساڵی 1975 دروستكراوه كه به‌شێكبووه له
پروَژهی ته‌عریب له ئیداره‌ی شنگال دابرواه به مه‌به‌ستی كه‌م
كردنه‌وه‌ی ڕێژی كورد و خراوته‌وه سه‌ر قه‌زای به‌عاج.
ج) ناحیه‌ی قێرهوان بریتیه له كوَمهڵگهكانی تل قه‌سه‌ب و تل به‌نات
وكۆچو وحاتمیه( ئێزدی نشینن )و بلێج كه سه‌نته‌ری ناحیه‌كه‌یه ،گشت
دانیشتوانی عه‌ره‌بن وله عشیره‌تی متێوتن.ئه‌م ناحیه‌یه له ساڵی 1975
به هه‌مان مه‌به‌ستی ته‌عریبكردنی ئێزدیه‌كان دروستكراوه بوَیه
كۆمه‌ڵگای تل قصب وتل بنات وگونده‌كانی حاتمی وكۆچو خراونه‌ته‌وه سه‌ر .
2) قه‌زای شیخان: سهنتهركهی( ئیسفنێ )یه پێكهاتووه له كوردی
موسلمان وئێزدی ومه‌سیحی وعه‌ره‌ب،باره‌گای میرو بابه شێخی ئێزدیان لێیه .
سه‌نته‌ری قه‌زا سه‌ر به پارێزگای موسله.و چوار ناحیه‌ی هه‌یه‌و ناحیه‌ی
باعه‌درێ زوَرینه ئێزدین له رَاپهرینهوه سه‌ر به دهوَكه.
3) قه‌زای تلكێف ناوه كوردیه‌كه‌ی( باخودێدا)یه زوَرینهی مه‌سیحی
وعه‌ره‌بن، سه‌ر به پارێزگای موسله پێكهاتووه له‌م ناحیانه‌ی خواره‌وه،
ئێزدی له‌م ناحیانه نێشته‌جێن:
أ) ناحیه‌ی ئهلقوَش:زوَرینهی سه‌نته‌ری ناحیه‌كه مه‌سیحین و زوَربهی
گونده‌كانی سه‌ر به ناحیه‌كه ئێزدین وسه‌ر به پارێزگای موسله .
ب) ناحیه‌ی قهرهقوَش: زوَرینهی سه‌نته‌ری ناحیه‌كه مه‌سیحین (ئێزدی)ش لێیه سه‌ر به پارێزگای موسله .
4) ناحیه‌ی باشیك وبازان پێكهاتووه له ئێزدی ومه‌سیحی وعه‌ره‌ب وكوردی موسلمان سه‌ر به پارێزگای موسله.
5) ناحیه‌ی فایده ( كورد وعه‌ره‌ب و ئێزدی)ین ، دوو گوندی ئێزدی
به‌ناوی گرێپان و كهبهرتوَ سه‌ر به‌م ناحیه‌كه‌ن ، له راپه‌رینه‌وه
سه‌ر به پارَزگای موسله ژماره‌یان نه‌زانراوه.
6) قه‌زای سێمێل: سه‌نته‌ری قه‌زاكه زوَرینهی عه‌شیره‌تی كوَچهر له
كوردی موسلمان ، پێكهاتووه له‌دوو كومه‌ڵگای ئێزدی(خانك و شاریا) سه‌ر
به پارێزگای دهۆكه،
7) قه‌زای زاخوَ زوَرینهی كوردی موسلمانن وله چه‌ندین ناحیه
پێكهاتووه ، مه‌به‌ستمان له‌م راپوَرتهدا ته‌نها ئێزدین ، گونده‌كانی
ئێزدی سه‌ر به زاخوَ ئه‌مانه‌ن
دێره‌بون، قه‌ره‌ولا،پێبزنێ، كانی
عه‌ره‌بێ، باجدێ كه‌ندال باجدێ به‌ر ئاڤێ ،باجدێ میر (حهوشهر)،خوكه،
كهورینێ، عێن ته‌وه‌رێ ،كێله سپی،ئینجكاسوَ، قهڕۆده).گشتیان سه‌ر به
عه‌شیره‌تی هوێرین.
سه‌رژمێریان:
تا ئێستا هیچ سه‌رژمێرێكی ئێزدیان به ته‌واوی له عیراق نه‌كراوه ،
له ساڵی (1922 تا 1924) لێكۆله‌ره ئه‌مریكی وئهورپیهكان سه‌رژمێری
ئێزدیان كردووه له ویلایه‌تی موسل له ئه‌نجامدا (26257) سهرخێزانبووه
، به پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی گه‌لان له ساڵی 1925 ئاماژه به ژماره‌ی
ئێزدیه‌كان كردووه ده‌كاته ( 20000 تا 30000 ) سه‌ر خێزانبووه. وله
سالی 1947 ده‌كاته(32420) سه‌ر خێزان و له ساڵی 1957 بووه به (55885)
سه‌رخێزان وله ساڵی 1965 بووه به(65715) به پێی خهمڵاندندی
شاره‌زایانی ئێزدی ژماره‌ی ئێزدیان له عیراقدا ده‌كاته نزیكه‌ی 550000 تا
650000 سه‌ر خێزان. به بێ زیاد ڕه‌وی پێم وایهژمارهی ته‌خمینی ئێزدیان
له هه‌ریمی كوردستان وعیراق به شێوه‌یه:
1) قه‌زای شنگال سه‌ر به پارێزگای موسل ( 380317) سه‌ر خێزانه.
2) قه‌زای شێخان سه‌ر به پارێزگای موسل(25000 )سه‌رخێزان.
3) قه‌زای تلكێف سه‌ر به پارێزگای موسل (59036). سه‌رخێزان.
4) ناحیه‌ی بهعشیقا سه‌ر به قه‌زای موسل (52000). سه‌رخێزان.
5) ناحیه‌ی باعه‌درێ سه‌ر به پارێزگای دهوك (10500) سه‌رخێزان.
6)قه‌زای زاخوَ سه‌ر به پارێزگای دهوَك (4135) سه‌رخێزان.
5) قه‌زای سێمێل سه‌ر به پارێزگای دهوَك (32500) سه‌رخێزان.
*متفرقهی ئێزدی په‌نابه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت (45000)سه‌رخێزان.
* كوَی دانیشتوانی ئێزدی هه‌رێمی كوردستان له‌پارێزگای دهوَك(36635) سه‌رخێزان.
* كوَی دانیشتوانی ئێزدی عیراق له پارێزگای موسل(436353) سه‌رخێزان.
* كوَی گشتی (517988) سه‌رخێزان.
ئێزدی ئاشتیخوازن:
ئایینی ئێزدی ئایینێكی سه‌ربه‌خۆیه وتایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به هیچ
شێوه‌یه‌ك بیر له ده‌سه‌ڵات نه‌كردووه، تاكی ئێزدی په‌یوه‌ندی رۆحی له
نێوان خودی خۆی و خودا ده ده‌به‌ستێت به په‌رستن دوور له به‌رچاوی
خه‌ڵك. هه‌میشه جه‌خت له یه‌كتا په‌رستی وڕاستی وئاشتی وته‌بایی ده‌كات .
چه‌ندین تێكستی ئایینی ئاماژه به ته‌بایی وبرایه‌تی وداوای خێرخوازی بۆ
گشت میلله‌تان ده‌كات.
قه‌ولێ سلاڤا مه‌له‌كێ كه‌ریم ده‌لێت:ئاماژه به ئه‌وه ده‌كات ، پێویسته
مرۆڤ ڕق و قینیان به‌رمبه‌ر به یه‌كتر نه‌بێت به هۆی سه‌روه‌ت و سامانی
حه‌رامه‌وه،ئه‌م جیهانه پڕوپووچه و درۆزنه به‌هۆی مرداری
خوێناوییه‌وه(مه‌به‌ست پول وپاره‌یه)یه‌كتر نه‌شكێنن به هاوڕێتی له‌گه‌ڵ
یه‌كتردا بژین، سواری ئه‌سپی ڕه‌سه‌ن بن،گوێتان له سایكۆلۆژیای یه‌كتربن،
پێویسته ڕێگای ڕاست بگرنه به‌ر و هیچ جیاوازیێك نه‌كه‌ن له نێوان
میله‌تان و ئایینه‌كان و تاكه‌كان..ئه‌انه‌ی خواره‌وه چه‌ند تێكستی
ئایینین له قه‌ولێ سلاڤا مه‌له‌كێ جه‌بار:
:::::::::::
ل بۆڕێ حوڕ سواربه
ب نهفسێڕه تی گوهداربه
ب هه‌موو موخلقاڕه ئی ب یاربه
::::::::::
ئه‌و مرارێ ب خونه
گه‌لی برا ئێك مه‌گرن ب كورب و كینه
ئه‌ڤ فێنه ، فێنهكه دهرهوینه
::::::::::
ئه‌و مرارێ ب خونه
گه‌لی برا ئێك مه‌گرن ب كورب و كینه
ئه‌ڤ فێنه ، فێنهكه دهرهوینه
::::::::::
سه‌را وێ مرارێ
ژ ئێك مه‌گرن ساری
ئه‌ڤ دنیا خۆشه ،
ب موحبه‌ت، ب براتی ،ب یاری.
تێكستێكی تری ئایینی له (قه‌ولێ سلاڤێ جارا ) ده‌لێت: سڵاووی فریشته‌كان له جبراییل و كۆیان،بوو به قوبله‌ی گشت میلله‌تان:
سلاڤێت ملیاكهتا
ل جبراییل وجوملهتا
كره قوبلهتا هه‌موو میلله‌تا.
ئایینی ئێزدی ئامۆژگاری له تاكه‌كان ده‌كات كه خێرخوازبن وكاتێ كه خێرێك
بكه‌ن نابێت بیپرسێ تۆ له چ ئایینێكی، ئه‌و خێره‌م پێت كردوه، نابێت
بدركێنێ یان باس له‌وه بكات، به پێدانی خێر له ده‌ستی ڕاسته‌وه نابێت
ده‌ستی چه‌پ ئاگاداربێ ، واته جۆره نهێنیه‌كی تێدابێت ته‌نها خودا
ئاگادرای ئه‌و كاره‌بێ :
بابۆ:
هه‌كه توو یه‌كی ببینی
توو خێره‌كێ ڤێڕه بگههینی
پرسیار مه‌كه توو ژ كی دینی.
ئایین ته‌نها په‌یمانێكی رۆحی یه له نێوان تاك و خودا ده، دوای ته‌واوبوونی نوێژ چه‌ندین دوعای چاك ده‌گۆترێ وه‌ك:
(خودێ گونه‌هێ مێروهكێ ب سه‌ر زالمهكی نهئێخێ) یان (یاخودێ، ت هه‌فتی و
دوو میلله‌ت،هه‌شتی هه‌زار مهخلوقهت، ب سترینی و مه‌ژی). له ڕسته‌ی
یه‌كه‌مدا ئاماژه به ئه‌وه ده‌كات كه كوشتنی مێروله‌یه‌ك به ناحه‌قی
به تاوان ده‌ژمێردرێت.له ڕسته‌ی دووه‌مدا تاكی ئێزدی له خوا
ده‌پارێته‌وه هه‌فتاو دوو میلله‌ت وهه‌شتا هه‌زار زیندووهر بیپارێزێت و
ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وان بیپارێزێ.
(تفاق) ته‌بایی زۆر گرنگه له ئایینی ئێزدی‌دا ، به پێی بیر‌و بۆچونیان
(تفاق) یه‌كێكه له ناوه‌كانی خودا، ڕاستی و باوه‌ڕی به پله‌ی دووه‌م دێت
.تێكسته‌كان ئاماژه به ئه‌وه ده‌كه‌ن كه (خوای گه‌وره خۆی به
ته‌بایی ناساندوه له گه‌وهه‌ردا).ته‌بایی بناغه‌ی گشت پرنسیپهكانه، به
پێی تفاق و ته‌بایی له نێوان خوای گه‌وره و فریشته‌كاندا چوارده نهۆمی
ئاسمان وزه‌وی نێژران، دوای ئه‌فڕاندنی فریشته‌كان رێككه‌وتن له سه‌ر
ته‌بایی، بناغه‌ی خۆشی وشادی وخۆشویستی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر تفاق و ته‌بایی
ئه‌مه چه‌ندین تێكستی ئایینین جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن:
پهدشا[1] تفاق چێكر
ناڤێ خوه‌ی شیرین لێكر
ڕاستی وبههوهری ڤیڕه ڤرێكر
::::::::::
تفاق و بههوهری ژ ناڤێ خوداێ یه
مه‌له‌كا پێ گرتبوو ڕێیه
ب وێ تفاقێ، خودێ خوه ناسكر ل ناڤ دوڕێیه
::::::::::
تفاق سه‌رێ هه‌موو ئه‌ركانه
مه‌له‌كا گرتبوو مجلس و دیوانه
ب تفاقێ نژیاركرن، چارده تهبهقێت ئه‌ردو ئه‌سمانه
::::::::::
هه‌ر هه‌فت مه‌له‌ك كو عه‌فرین[2]
ب تفاقێ و ڕاستیێ لێك ئێورین[3]
ژ موحبه‌تێ نه‌ده‌را هه‌ڤ ده‌برین.
ده‌روێشێ بن عه‌رد(ده‌روێشی ژێ زه‌وی ) ده‌ڵێت:
ئه‌ز چوومه دیوانا ئیلاهی
م ل و‌ر دیتن خۆشی وشاهی
سه‌رێ هه‌مووێ تفاق و ته‌باهی
::::::::::
مه‌له‌كا تفاق وتهباهی كرن
پهدشا سێ هه‌زار ناڤ ل خوهكرن
ژ ئه‌و پاش،
ئه‌رد چێكرن وئهسمان ئاڤاكرن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی هه‌میشه به‌رقرار بێت ، دوور له ئاژاوه، ئایینی ئێزدی
ئامۆژگاری تاكه‌كان ده‌كات كه دوور بكه‌ون له رفتار وبكهری خراپ(كوشتن
،درۆ، فێڵ،دزی ،زنا...هتد) له ترسی رۆژی قیامه‌ت(ئاخره‌ت) چونكه بروایان
پێیه ،دادگا هه‌یه و سزا ده‌درێت، تیكسته‌كان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه
ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تاك رفتاری باش بێت ، په‌یره‌وی ڕاستی وباوری وئاشتی
وئارامی وته‌بایی بێت.
سه‌د خوزیا منه ب وی مێری
ئێ پهدشای خوهندیه دێری
به‌لێ ئاڤرانهكی بۆ خۆ ل ئاشێ موحبه‌تێ بهێری.
::::::::::
ئه‌وبوو ئاشێ موحبه‌تێ
برێ وی ژ موحبه‌تێ
ئاڤا وی ژ مهعریفهتێ
::::::::::
ئوبوو ئاشێ هۆستا جه‌بار
تێ هه‌یه خه‌لكێ ئه‌هلل قریار
ئه‌و چو جارا گوهی نادنه مرۆڤێ خوار
::::::::::
د بیژمه وه خوهدانێت گه‌را
هوون ب خۆف بن، ب ترس بن ، ژ هه‌موو دلا
دا هوون ژ ئاخره‌تێ نه‌بن ئارمانجێت قهداوبهلا
::::::::::
ژ قهنجیا پر ئوسفهت بن
نه ب موكر بن نه ب حیله بن
دا سبه ل ئاخره‌تێ
ل به‌ر پادشای خوه نه د بێ عزه‌ت بن
فهرهنگۆك
ئێزدی: به‌ندی خوا ، خواپه‌رستی.
فریشته: مه‌له‌ك
ئه‌زدایی :خولقێنه‌ر
ئێزیدا:خواوه‌ندی بهختلنهسر
لالش: لال و هش ، بێده‌نگی، لای له‌ش، مانای رووناكی ده‌دات
سجوده: نوێژ
عیبادهت:پاڕانه‌وه
سایكوَلۆژی:ده‌روونی
بۆڕ: ئه‌سب
حور:ئه‌سیل ،ئازاد
موخلق:ئه‌وه‌ی له لایه‌ن خولقێنه‌ره‌وه دوروستكراوه
كرب: كین ، دل ڕه‌قی
فێن: نه‌مان، فانی
مرار: مردار، تۆپی
ساری: لێره‌ده به مانای دووركه‌وتن له یه‌كتر دێت
موحبه‌ت:خۆشه‌ویستی
براتی :برایه‌تی
یاری: یار ، دۆست، هه‌ڤال
ملیاكهت: فریشته‌كان
جومله‌ت:كۆ:گشت
قوبلهت:حه‌ج،باشور
مێرو:مێروله
قه‌ت: كه‌ڕ،له‌ت
قهتهك نان :كه‌ڕه‌ی نان
عهڤد: به‌ند،به‌نی ، عولام
تفاق: رێككه‌وتن
ته‌بای :ته‌باهی
پهدشا : خودا
چێكر:دروستكر،چاك كرد
ڤێڕا: له‌گه‌ڵدا
ڤڕێكرد:نارد،شاند
ناڤ: ناو
دوڕ: گه‌وهه‌ر
نژیار :ئاڤاكرن،ئاوه‌دانی
ته‌به‌قه: نهۆم ،چین
عه‌فرین: خولقاندن
ئێورین: نێرین
نه‌ده‌ر:نه‌زه‌ر، دیتن
ئیلاهی:خودا
مێر : پیاو
ئه‌ڤران:هه‌ڤران،ههڤیرێك
جه‌بار: خودا
ئه‌هلل قریار : خاوه‌ن بڕیار
خوار: خواروخێچ
گه‌ر: بكه‌ر،كردار
قه‌دا: قه‌ده‌ر
قه‌نج :باش
پڕ: تژی
ئوسفهت: وه‌سف
موكر:فێل حیلهبازی
سه‌رچاوه‌كان
1) قه‌ولێ ئافرینا دنیایێ.
2) شێخ حه‌سه‌نی داسنی_ مژده‌ها رۆژ _وه‌رگێرانی ئه‌نوه‌ر مائی_دهوك
3) سهرژمێرهكانی سلانی(1947،1957،1965) له عیراق.
4) قه‌ولێ سلاڤا مه‌له‌كێ كه‌ریم.
5) قه‌ولێ سلاڤێت جارا.
6) فه‌قیر خه‌له‌ف قاسم خودێده_ زانای ئایینی_دانشتویی گوندی كه‌رسێ/شنگال له رۆژی 2/6/2008 زانیاری لێ وه‌رمگرتوه.
7) دوعا تفاقێ.
--------------------------------------------------------------------------------
[1] پادشا : خودا
[2] عهفراندن : خولقاندن
[3] ئێورین :نێڕین
تێبینی : مافی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته پارێزراوه بۆ سایتی جودی نیوز