18/6/2010
ئا: شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود
فۆتۆ: سه‌روه‌ت
هه‌موو ساڵێك له‌یه‌كه‌مین چوارشه‌ممه‌ی مانگی نیساندا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ مانگی ئه‌پریل، په‌یڕه‌وانی ئایینی ئێزدی له‌دۆڵی لاله‌ش له‌كوردستانی باشوور له‌ده‌وری یه‌ك كۆده‌بنه‌وه‌و یه‌كێك له‌مه‌راسیمه سه‌ره‌كییه‌كانی ئایینی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، ئێزدییه‌كان میراتی شارستانییه‌تی مێژوویی میزۆپۆتامیان و هه‌ر له‌و خاكه‌ش نیشته‌جێ بوون شان به‌شانی گه‌لانی ئێران و هیندوئێرانییه‌كان. ئایینی ئێزدی هه‌ر وه‌ك له‌سه‌رچاوه ئێزدییه‌كانیشدا ئاماژه‌ی پێكراوه، كۆنترین ئایینه له‌ناو گه‌لی كورددا. زۆرجار به‌هه‌ڵه یاخود به‌هۆی لێكدانه‌وه‌ی چه‌وت یان به‌ئه‌نقه‌ست به‌ئێزدییه‌كان ده‌وترێت "شه‌یتان په‌رست" یان "په‌یڕه‌وانی یه‌زید كوڕی معاویه"، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئیماندارانی ئه‌م ئایینه هه‌ر دوو پێناسه‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت تۆمه‌تی په‌یڕه‌ویی له‌یه‌زیدی كوڕی مه‌عاویه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كان. هه‌روه‌ها رژێمی به‌عس و شیعه توندڕه‌وه‌كانیش له‌هه‌وڵێكی به‌رده‌وام دان بۆ ئه‌وه‌ی ئایینی ئێزدی وه‌ك میراتێكی "یه‌زید" به‌خه‌ڵك بناسێنن و له‌كورده‌كانیان جیا بكه‌نه‌وه. یزیدیه‌كان یه‌كتاپه‌رستن و "مه‌له‌ك تاوس" هێمای پیرۆزیی ئه‌وانه كه له‌ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه، له‌سه‌رووی هه‌موو فریشته‌كانه‌وه‌یه. ئێزدییه‌كان بڕوایان به‌هێزی ئیلاهی هه‌یه و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگار، خۆی به‌شێوازی جۆراوجۆری مرۆیی پێشان ده‌دات كه هه‌ر كامیان به‌رپرسیارێتی به‌شێك له‌كاروباره‌كانی دنیا ده‌گرنه ئه‌ستۆ. ئه‌وه‌ش چه‌ندین لایه‌نێكی وێكچووی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی ئاسیای دووردا. یه‌كێك له‌و تاك و هێما ئیلاهییانه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێزدی شێخ هادییه كه گۆڕه‌كه‌ی له‌په‌رستگای ئێزدییه‌كانه له‌گوندی لاله‌شی كوردستانی عێراق. مه‌له‌ك شێخ حه‌سه‌ن، مه‌له‌ك شێخ فه‌خره‌دین، شێخ شه‌مس، پیر حه‌سه‌ن و مه‌له‌ك نه‌سره‌دین چه‌ندین نمونه‌ی ترن. ئایینی ئێزدی یه‌كێكه له‌كۆنترین ئایینه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. كرۆكی ده‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2000 ساڵ پێش زایینی مه‌سیح. ئایینی ئێزیدی له‌ناو ئایینه جیهانییه‌كاندا دانی پێدا نه‌نراوه، چونكه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان نكۆڵی له‌بوونی تاكخوایی ده‌كات و زیاتر گرنگی ده‌دات به‌سروشت.
ئێزیدییه‌كان خۆیان به‌سه‌ره‌كیترین ئایینه ته‌وحیدییه‌كان ده‌زانن، ئێزیدی بڕوایان به‌تاكخوایی هه‌یه و خۆیان به‌یه‌كه‌مین خواپه‌رستانی جیهان ده‌زانن. پێیان وایه له‌جیهاندا خودایه‌كی خێر و خودایه‌كی شه‌ڕ بوونی نییه، به‌ڵكو ته‌نها یه‌ك خودا بوونی هه‌یه كه هه‌م خێره و هه‌م شه‌ڕ.
دوو جه‌مسه‌ربوونی سرووشت، چاكه و خراپه، نور و تاریكی له‌سروشتی مرۆڤیش‌دا هه‌یه. كه‌واته هه‌ر ئێزدییه‌ك هه‌ڵگری هه‌ر دوو لایه‌نه‌كه‌یه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی دوو جه‌مسه‌ربوونی سروشته وه‌ك رۆژ و شه‌و، مانگ و خۆر. كه‌واته ئێمه ده‌ڵێن هیچ خوایه‌كی خراپ یان بوونه‌وه‌رێكی نگریس بوونی نییه كه مرۆڤ به‌ره‌و خراپه رێنوێنی بكات و هه‌موو شتێك په‌یوه‌ندیی به‌خودی مرۆڤه‌وه هه‌یه."
ئه‌مجۆره تێڕوانینه نكۆڵی‌كردن ناگه‌یه‌نێ له‌بوونی خودا، به‌ڵكو جۆرێكه له‌تێڕوانینی پڵۆرالیزمانه كه بوونی خوا له‌جیهان و شته‌كانی ناو سرووشتدا ده‌سه‌لمێنێ. هه‌روه‌ها ده‌رباه‌ره‌ی پیرۆزبوونی خۆر له‌ناو ئێزیدییه‌كاندا "ده‌ڵێن هێمای پیرۆزی خوا خۆره. خۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یڕه‌وی له‌مه‌له‌ك تاوس ده‌كه‌ن، نیشانه‌ی نوره و ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیشی لێ بكرێت ئه‌وا ئاگرێك ده‌یانسوتێنێ". سه‌باره‌ت به‌مه‌له‌ك تاوس ده‌ڵێن "تاوس مه‌له‌ك یه‌كێكه له‌ناوه‌كانی خودا. به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی ئایینه‌كانی جیهان، خۆر سیمبۆلی خوا بوو و هێماكه‌شی تاوس بووه. ئه‌م بڕوایه هێشتا له‌ناو ئێزدییه‌كاندا ماوه‌ته‌وه."
هه‌ندێك كه‌س ئێزیدییه‌كان به‌شه‌یتان په‌رست ده‌زانن، به‌وته‌ی شاره‌زایانی ئایینی، هۆكاری ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌له‌ك تاوس كه شه‌یتانه. به‌ڵام به‌وته‌ی جه‌مال نه‌به‌ز نوسه‌ر و زمان‌ناسی كورد، رای وایه كه وشه‌ی تاوس ریشه‌یه‌كی یۆنانی هه‌یه كه ئه‌و وشه‌یه‌ش واته زئۆس یان نئۆس كه مانای خودا ده‌گه‌یه‌نێ.
مامۆ عوسمانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت "ئه‌م بانگه‌شه و پێناسه نێگه‌تیڤانه له‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان هه‌یه كه دوورن له‌ڕاستییه‌وه. ئێمه شه‌یتان په‌رست نین. ئێمه ته‌نها ده‌ڵێین خوداییه‌ك نییه كه به‌رپرسی خراپه بێت. ئایینه‌كانی تر ده‌ڵێن هه‌م خوا هه‌یه و هه‌م شه‌یتان و ئه‌گه‌ر مرۆڤ كارێكی خراپ بكات ئه‌وا به‌رپرسیاره‌كه‌ی شه‌یتانه.
ئێمه بڕوامان به‌مه نییه." ئایینی ئێزدێتی، ئاینێكی ته‌بشیری نییه، بۆیه‌ش هیچ كه‌سێكی نوێ وه‌رناگرێت كه بێته سه‌ر دینه‌كه‌یان واته هه‌موو ئێزیدییه‌كان پێویسته ئێزیدییانه له‌دایك بن. له‌وانه‌شه هه‌ر به‌هۆی ئه‌م داخران و سنورداربونه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێزدیتی بێ كه بۆچوونی هه‌ڵه‌ی وه‌ك "شه‌یتان په‌رست"یان دراوه‌ته پاڵ. له‌م ئایینه‌دا كوشتن قه‌ده‌غه‌یه. ئێزدییه‌كان رێز له‌سروشت ده‌گرن. زیانی پێ ناگه‌یه‌نن و ده‌یپارێزن. یه‌كێك له‌مانگه پیرۆزه‌كانیان نیسانه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی به‌هار. مامۆ عوسمان له‌مباره‌وه ده‌ڵێت "له‌مانگی نیساندا زه‌واج ناكرێت، نابێ ژینگه پیس بكرێت یان دار‌و دره‌خت ببڕدرێت و زه‌وی بكێڵدرێ. له‌م مانگه‌دا، زه‌وی و سرووشت به‌گشتی ئاوسه. ناكرێ ده‌ستكاری بكرێت و پێویسته رێزی لێ بگیرێت و بپارێزرێ."
مامۆ عوسمان ده‌ڵێت له‌ئایینی ئێزیدیدا مرۆڤ ناوه‌ندی سه‌رنج و ته‌ركیزه و هه‌ر مرۆڤێك له‌ناخی خۆیدا، په‌رستگایه‌كی پیرۆزه،كه له‌ناو ئێزیدییه‌كاندا مرۆڤ هه‌ره‌مه، هه‌ره‌مێكه و ده‌توانێ له‌نێوان چاكه و خراپه‌دا هاوسه‌نگی دروست بكات. مرۆڤ وه‌ك كۆلكه زێڕینه‌یه‌ك وایه له‌نێوان ئاسمان و زه‌ویدا. بۆیه‌ش مرۆڤ زۆر گرنگه."
په‌یڕه‌وانی ئایینی ئێزدی به‌سه‌ر سێ ده‌سته‌دا دابه‌ش ده‌كرێن: مورید، شێخ و پیر. دكتۆر خه‌لیلی جیندی یه‌كێكه له‌شێخه‌كانی ئێزیدی. ناوبراو ده‌رباره‌ی ئێزیدی و مه‌راسیمه‌كانیان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆری كردوه و چه‌ندین كتێبی له‌مباره‌وه به‌زمانی كوردی چاپ و بڵاو كردۆته‌وه، ده‌رباره‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كانی ئایینی ئێزدی له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی تردا ده‌ڵێت "به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی تردا خاڵی هاوبه‌شی زۆره. بۆ نمونه په‌رستنی خۆر، خاڵی هاوبه‌شه له‌نێوان ئایینه‌كانی بوداییزم، میتراییزم و زه‌رده‌شتییه‌كاندا." ئه‌و ده‌ڵێت "ئێزیدییه‌كان له‌كاتێكدا كه روو به‌خۆر ده‌وستن دوعایه‌كی تایبه‌ت ده‌خوێننه‌وه یان به‌پیرۆز زانینی خۆر وه‌كچۆن له‌ئایینی زه‌رده‌شتدا هه‌یه، له‌م ئایینه‌شدا هه‌یه: به‌تایبه‌ت پیر و شێخه‌كانی ئێزدی رۆژانی چوارشه‌ممه و هه‌ینی ئاگری پیرۆز له‌ماڵه‌كان و په‌رستگا و شوێنه‌كانی تردا ده‌كه‌نه‌وه." خه‌لیل جیندی زیاتر ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م باسه ده‌كات و ده‌ڵێت"یه‌كێكی تر له‌خاڵه هاوبه‌شه‌كانی ئێزدییه‌كان له‌گه‌ڵ موسڵمانان، مه‌سیحییه‌كان و یه‌هودییه‌كان ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕمان به حه‌وت مه‌لائیكه هه‌یه. به‌بۆچوونی ئێزیدییه‌كان، باڵاترین مه‌لائیك كه هه‌مان مه‌له‌ك تاوسه، پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه."
به‌وته‌ی ناوبراو، بڕوا به‌سه‌روه‌ریی مه‌له‌ك تاوس له‌ئایین و مه‌زهه‌به سامییه‌كاندا بوونی نییه و ته‌نها له‌ناو ئایینه هیند و ئێرانی و ئێزیدییه‌كاندا بوونی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هه‌ندێك ناوی پیرۆز له‌ده‌قه پیرۆزه‌كانی ئێزدییه‌كان و ئایینه‌كانی غه‌یره‌سامیشدا هه‌یه: وه‌ك ماسی و مانگا. وه‌كچۆن له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی هیندستان مانگا به‌پیرۆز ده‌زانرێت و كه‌س بۆی نییه بێ رێزی له‌به‌رامبه‌ری بكات. ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئێزیدییه‌كان دكتۆر خه‌لیل ده‌ڵێت "ژماره‌ی ئێزیدییه‌كان نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌سه له‌عێراقدا و له‌جیهانیشدا به‌گشتی ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س. دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، ئێمه‌ی ئێزدی له‌عێراق دانمان پێدا نراوه و توانیومانه له‌ره‌وتی بونیادنانه‌وه‌ی عێراقدا به‌شداری بكه‌ین.
دكتۆر خه‌لیل جیندی ره‌شۆ له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئێستا پاش ئازادی عێراق چ چاوه‌ڕوانییه‌كتان له‌ده‌وڵه‌ت هه‌یه، وتی"راسته ئاسایشی كوردستان له‌چاو ناوچه‌كانی تری عێراق زۆر پارێزراوه، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك یاسا و به‌ند له‌م ناوچانه‌دا په‌یڕه‌و نه‌كراون وه‌ك یاسای په‌یوه‌ندیدار به‌كه‌مینه ئاینییه‌كان.
ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت "ئه‌گه‌ر له‌یاسای عێراق و ته‌نانه‌ت كوردستاندا، ئایینی ئیسلام وه‌ك گه‌وره‌ترین و باڵاترین ئایین پێناسه ده‌كه‌ین، ئه‌مه خۆی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئایینه‌كانی تر وه‌ك مه‌سیحیه‌ت و یه‌هودی و ئێزدی. به‌بڕوای جوندی ره‌شۆ "ئێمه‌ی ئێزدی هیوادارین ئایین له‌ده‌وڵه‌ت جیا بێته‌وه و ئایین هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بێت له‌سه‌ر یاسا و هه‌روه‌ها حكومه‌تێكی عیلمانی له‌كوردستاندا سه‌قامگیر بێت" به‌وته‌ی دكتۆر خه‌لیل جوندی ره‌شۆ، له‌رۆژئاوای كوردستانی سوریا نزیكه‌ی 30 تا 40 هه زار ئێزدی ده‌ژین و "ئێزدییه‌كانی توركیا له‌شه‌سته‌كان و هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌ئه‌نجامی گوشاری ده‌وڵه‌تدا كۆچیان كردوه بۆ ئه‌وروپا و له‌ئێرانیش نزیكه‌ی 6 گوند له‌ویلایه‌تی كرماشان سه‌ر به‌ئایینی ئێزدین".مامۆستا هه‌ژاری موكریانی له په‌رتووكه‌كه‌ی خۆیدا(چێشتی مجێو‌ر) پێی وایه كه باشترین كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه و دروست له‌باره‌ی ئاینی ئێزیدی نووسیبێتی(مه‌لا خه‌لیل مشه‌ختی)بووه.
ئێزدی وئێزدیاتی ..
ئازاد ئێزیدی نووسه‌ر وا ده‌ڵێت:
تێبینیێه‌كی كورت وپێویست: له سه‌ره‌تا دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به دوو خاڵ بده‌م وه‌كو ده‌روازه‌یه‌ك بۆ چوونه ناو بابه‌ته‌كه‌م، یه‌كه‌م" راسته من دان به‌و راستیه دائه‌نێم ئه‌م زانیاری ولێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌ستتان زیاتر نییه له پێناسه وده‌ست پێكردنێك بۆ بابه‌تێكی زۆر دوور و درێژ له‌وانه‌یه بگره به ده‌یان و سه‌دان په‌رتووك ونامیلكه هه‌موو ئه‌و كه‌لتوور ومێژوو وچاندی ئه‌ده‌بی دینی ئێزدیان وداب ونه‌ریت وجه‌ژن وهه‌ڵكه‌وت و میتۆلۆژیا وهتد.. له خۆ دا نه‌گرێت كه چی ئێمه به چه‌ند لاپه‌ڕێك دێین وته‌نیا وه‌كو پێناسه بۆ ئه‌وانه‌ی زنیاریان نه‌بێت ده‌رباره‌ی ئایینی ئێزدیان یاخود زانیاری هه‌ڵه‌و تێگه‌یشتنی وچه‌وتیان ده‌رباره‌یان هه‌یه، خاڵی دووه‌م" ئه‌وی هانیدام به‌م شێوه‌یه بێمه ناو بابه‌ته‌كه‌دا ئه‌وه‌یه به‌راستی ئه‌مه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه له هه‌ولێری پایته‌خت دا ده‌وامی حكومی له ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌م، كه‌م له كۆڕ و كۆبوونه‌وه و سمینار هه‌یه من به‌شداریم تیا نه‌كردووه كه لێره (له هه‌ولێر) ده‌به‌سترێن وسازئه‌درێن، راسته زۆر رۆشه‌نبیر ونووسه‌ر ومێژوونووسمان هه‌یه، ئێمه وه‌كو میلله‌تی كورد، ئه‌و به‌رێزانه زۆر زانیاری ودێكۆمێنت وبه‌ڵگه‌ی مێژووییان پێیه ده‌رباره‌ی ئاییناسی و دێرینه بیر وباوه‌ڕكانی گه‌لی كوردستان له دێر زه‌مانه‌وه، به‌لاَم له هه‌مان ده‌مدا زۆر خه‌ڵك وهاولاَتی هه‌یه له شار وگوند ودێهاته‌كانی كوردستاندا ده‌ژین یان زنیاری ته‌واویان ده‌رباره‌ی ئێزدیان وئایینه‌كه‌یان نییه یان ئه‌وه‌ی هه‌یانه زۆر كورت وكێماسی وجاران هه‌ڵه‌ی مێژووی گه‌وره‌ن، له به‌ر رۆشنایی ئه‌م تێبینیانه‌دا وبۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌ندێ زانین وزانیاری ده‌رباره‌ی ئێزدیان كه هاولاَتی دێرینی ئه‌م نشتیمانه‌ن، وبیر وباوه‌ڕ و فه‌لسه‌فه‌ی په‌یڕه‌ویش ده‌كه‌ن ئێستا كه پاشماوه‌ی ئه‌و بیر وباوه‌ڕ و فه‌لسه‌فه‌یه كه میلله‌تانی سه‌ر ده‌می كۆن له سه‌ر زه‌وی میزۆپۆتامیادا ده‌ژیان وه‌كو سۆمه‌ری و بابلی ومیدی وهۆری و هتد.. باوه‌ڕیان پێبو و په‌یڕه‌ویان ده‌كرد..
ئێزدی (ئێزدیاتی)
ئایینێكی كۆن ودێرینه زۆربه‌ی ئه‌و پاشماوه‌یانه‌ی كه میلله‌تانی دێرین له‌سه‌ر خاكی كوردستان ده‌ژیان وبیر وباوه‌ری ئایینه‌كانی پابه‌ند به پیرۆز راگرتنی دیارده‌ی سروشتی (وه‌كو خۆرپه‌رستی، ستێر وبا وبارن.. )، دیسان زۆر له‌و باوه‌ر وپیرۆزیه‌كانی ئایینه‌كانی كۆن ودێرین كه دێر زه‌مانه‌وه له سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان و له میسۆپۆتامیای كۆن وزۆربه‌ی شوێنی میلله‌تانی هیندۆ ئیرانی په‌یره‌ویان ده‌كرا ( وه‌كو میترای، زه‌رده‌شتی، مانوی، مزدكی، ئه‌زدایی..)، به واتایێك ده‌توانین بلێین ئایینی ئێزدی-ئێزدیاتی كۆنتر ودێرینترین پاشمه‌وی ئایینه‌كانی كه میلله‌تی كورد له دێر زه‌مانه‌وه په‌یره‌ویان كردبێت، ئایینێكی (ته‌وحیدی) باوه‌ر به خودایێكی تاك وته‌نیا هه‌یه، ئه‌و بیرۆكه‌ی هه‌یه ده‌رباره‌ی ئێزدیان گوایه هێزی شه‌ر ده‌په‌ستن وپیرۆز رائه‌گرن هیچ بنیات وئه‌ساسێك نییه له متۆلۆچی ئێزدیان دا دیسان به دوور ونێزیك ئه‌م بیرۆكه‌یه بوونی نییه له ناو داب ونه‌ریت ورێ وره‌سمه ئایینه‌كه‌یان دا، ئه‌وه‌ی ئێزدی-ئێزدیاتی جیاده‌كاته‌وه له ئایینه‌كانی تر ئه‌وه‌یه فه‌لسه‌فه‌كه‌یان له ده‌رباره‌ی خێر وشه‌ر ئه‌وه‌یه، به باوه‌ریان ته‌نیا یه سه‌رچاوه هه‌یه خێر وشه‌ر وهه‌ردووكیش له ده‌رگای خودا وه دێن بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ، ئێزدییه‌كان وا باروه‌ر ده‌كه‌ن كه ناسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ناوی ئێزدان كه یه‌كێك له ناوه‌كانی خودایه دێت، ئه‌مه به‌لگه‌یه بۆ بیر ته‌وحید ویه‌ك خودایی لایان، دیسان ئێزدییه‌كان رێز وپیرۆزیێكی تایبه‌تی ده ده‌ن به ملیاكه‌ته‌كان وله سه‌رووی هه‌مووشیان سه‌رۆكی ملیاكه‌ته‌كان كه ناو ده‌نێن (تاووس مه‌له‌ك) دیسان رێز وپیرۆزی ده ده‌نه زۆربه‌ی پێخه‌مبه‌ر وخاس وبابچاكه‌كان وبه‌تایبه‌تیش (شیخادی)، ئایینێكه باوه‌ریان به‌وه نییه كه كه‌سانێك هه‌بێت وه‌كو هاوكار یان یارمه‌تیده‌ر له ناو به‌ینی ئاده‌میزاده‌كان وخودا دا به‌لكو به بیر وباوه‌ریان په‌یوه‌ندییه‌كه راسته‌وخۆیه وهیچ یارمه‌تیده‌رێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویست ناكات، له به‌ر ئه‌م هۆیانه ده‌رێشایه‌تی وبیری سۆفیگه‌ری به‌لاوه له ناو جڤاكی ئێزدیان دا، رۆژ(خۆر) له هه‌ره گرنگترین هێزه لایان، هه‌لبه‌ت رۆژ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ژیان ومانه‌وه‌یه له سه‌ر رووی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا، به بوچوونی ئێزدیان خۆر(رۆژ) گه‌وره‌یی وتوانایی خودا ده‌نوێنت، ئێزدییه‌كان باوه‌ریان هه‌یه به رۆژی ئاخره‌ت وكراس گهۆرین یه‌كێكه له دیارده‌كانی كه تا ئێستاش مرۆڤی ئێزدی باوه‌ری پێیه ئه‌ویش كه راسته له‌شی مرۆڤ له ماده ئه‌ساسییه‌كان پێكدێت (ئاخ-ئا‌ڤ-با-ئاگر) ودووباره كه ئه‌مرێت ئه‌م جه‌سته‌یه ده‌گه‌رێته شێوه‌ی جارنی خۆی به‌لاَم هه‌رگیز (روح) گیان زێندووه ونامرێت به‌لكو چه‌ند جارێك له جه‌سته‌یێك ده‌چێته ناو جه‌سته‌یێكی تر به پێی ئه‌و پێگه وده‌ره‌جه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌و گیانه له ژیان دا كردیتی، به واتیێكی تر هه‌كه هات خاوه‌ن گیانه‌كه له ژیان دا مرۆڤێكی باش وخاوێن بت، هه‌موو ژیانی به دوعا ونوێژ وخێر بێت، دوور له هه‌ر كار وره‌وشتێكی نامرۆڤانه ئه‌و كات كه خاوه‌نی ئه‌و گیانه ده‌مرێت (كراس ده‌گوهێرت) گیانه‌كه‌ی به ئه‌مری خودا ده رۆته ناو ئاده‌میزادیێكی پایه به‌رز وره‌وشت جوان تروله ژیان دا ئاسووده ده‌بێت، پێچه‌وانه‌ش كه خاوه‌ن گیانه‌كه مرۆڤێكی ره‌وشت پیس وكرێت بێت یاخود هیچ پێگریێك نه‌بێت له ناو به‌ینی ئه‌و ئاییه‌نه‌كه‌ی دا، بێ دوعا ونوێژ، هه‌موو فه‌رزه‌كانی حقیقه‌ت ومه‌عریفه‌ت كه گه‌ره‌كه پیاوی ئێزدی په‌یره‌و وجێبه‌جێبكات كه چی ئه‌و نه‌یكات، به‌لكو هه‌موو خرابی وره‌وشته‌كانی دوور له مرۆڤایه‌تی وه‌كو(دزی، زینا، ده‌ره‌و..) ئه‌و كاته گیانی له دووایی مردن وكۆچكردنی ده‌چێته ناو ئاژه‌لیێك یان ئاده‌میزادیێكی تاوانبار وهه‌رگیزنه‌فره‌ت لێكراو پر مه‌ینه‌تی له ژیانی خۆ دا، ئایینێكی داخراوه كه واتا مرۆڤی ئێزدی كه دایك ده‌بێت ئه‌بێ له دایك وباوكێكی ئێزدی بێت، په‌سه‌ندناكرێت كه‌سی بێنێته ناو رێزه‌كانی خۆیدا، دیسان كه مرۆڤێك چ مێر بت یان ژن كه له بنه‌ماو وره‌وشت وپیرۆزییه‌كانی ئێزدیاتی لای دا ئه‌بێ له ناو رێزه‌كانی ئێزدیان دا نه‌مێنت، كوشتن، زینا، سه‌له‌ف(ریبا) لایان حه‌رامه وبه‌هیچ جۆرێك خاوه‌نه‌كه‌یان پاك ناكرێت ودۆزه‌خ چاره‌نووسییێتی رۆژی قیامه‌ت..
ئێزدی ڕامان و واتا:
ئێزدی وه‌كو ووشه وئیدیه‌م واتای (یه‌زدان-خودا) ده‌گه‌ینێت، له په‌رتۆكی پیرۆزی (ئا‌ڤێستا) ی زه‌رده‌شت پێخه‌مبه‌ر دا (یه‌زتا) وه‌كو كرنۆشی وعیباده‌ت دێت، دیسان له زمانه‌كانی به‌هله‌وی، سه‌نسكریتی ئێزدی دێت به‌مانای ئۆلپه‌رست وئاییندار، له زمانی سۆمه‌ری دا (ئێ-زی-دی) به مانای ئه‌وانه‌ی پاك وخاوێن وپارێزراو یان ئه‌وانه‌ی له سه‌ر رێگای راست ده‌رۆن دێت.. شوێنی نیشته‌جێبوونیان هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه خاكی پیرۆزی كوردستان ومیزۆپۆتامیای كۆن بووه، دیسان له رۆژهه‌لات (ئێران وهیند..) ژیاون وه‌كو مێژوو وسه‌رچاوه‌كان ئاماژه پێدده‌ن..
ژماره‌و شوێنی نیشته‌جێبوونی ئێزدییه‌كان
ئێستا زۆربه‌ی زۆری ئێزدیان له باشووری كوردستان ده‌ژین ژماره‌یان له شه‌شسه‌د هه‌زار بتره وقیبله‌كه‌یان كه په‌رستگای پیرۆزی لالشه له نێزیك قه‌زای شێخانه، له باكووریش ژماره‌یێكی ئێ‌كجار زۆر ئێزدی لێبووه(په‌نجا هه‌زار كه‌س) به‌لاَم له چه‌رخه‌كانی بۆرین به ده‌یان فه‌رمان وكوشت وكوشتار به سه‌ریان دا هاتووه، ئێستا زۆربه‌ی خه‌لكه ئێزدی له دێهات وشاره‌كانیان له باكوور له ئه‌وروپا وبه‌تایبه‌تیش له وه‌لاتی ئه‌لمانیا نیشته‌جێن وره‌ڤه‌ندیێكی زیاتر له 000 150 كه‌س لێ ده‌ژین، له رۆژئاڤاش (سوریا) ژماره‌كا باش ژ ئێزدیان لێ هه‌نه نێزیكی (په‌نجا هه‌زار كه‌س)، له ئه‌رمه‌نستان وگورجستان وروسیا دیسان ره‌ڤه‌ندێن ئێزدی لێ نیشته‌جێبوونه هه‌ر چه‌ند ئاماری فه‌رمی ژماره‌یان نییه به‌لاَم به هه‌ر حال زیاتر له (دووسه‌د هه‌زار ئێزدی بتره) هه‌وه ژ كاودان وبارودۆخێن پێش وپاش شه‌رێ جیهانێ یێ ئێكه‌م ئێزدی تووشبوونیێ، كێم وه‌لات ل سه‌انسه‌ری جیهانێ نه‌مانه ئێزدی نه گه‌هاینێ، هۆسانێ هه‌ژمارا ئێزدیان ل سه‌رانسه‌ری جیهانێ ئێك ملیۆن تێپه‌راندیه وبتره..
چین و توێژی ئێزدیان
جڤاكی ئێزدیان له سستمی چین وتوێژه‌ی جیاجیا پێكهاتووه هه‌لبه‌ت ئه‌مه‌ش باوك بۆ باوك به‌جێماوه، ئایینی ئێزدی له‌م چه‌ند چینانه پێك تێن (شێخ، پیر ، مرید) نابت ژنئینان دناڤبه‌را وان دا، وجارانیش له ناوبه‌ینی یه‌ك چین دا ژنینان ناكرێت، ئێزدییه‌كان جڤاتێكی روحانی بالا هه‌یه كه به ئه‌ركی رێوه‌بردن ورێكوپێك كردنی ره‌وشی ژیان وپێشهاته‌كانی تایبه‌ت به ئێزدیان، ئه‌م جڤاته‌ش له (میروباباشێخ وشێخێ وه‌زیر وپێشیمام وسه‌رۆكێ قه‌والان)، ئێزدیان له مێژووی پر كاره‌سات وفه‌رمان ونه‌هامه‌تی دا زۆر له دیكۆمێنت ونوسراوی سه‌ر پێست وبه‌رینی له ده‌ست داینه وه‌كو زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تری كوردستان، به‌لاَم ئه‌وه‌ی به جێماوه هه‌ردوو په‌رتۆكی (مسحه‌فا ره‌ش وجیلوه) كو هه‌ردوو له دانانی شێخ حه‌سه‌نی كوری شێخ ئه‌بوئه‌لمه‌فاخر موسافری هه‌كاری نه له ساله‌كانی (1184-1246ز) .
كه‌سایه‌تی و ناودارانی ئێزدی
له مێژووی ئێزدیان دا كه‌سایه‌تی ناودار هه‌بووینه، ده‌توانین ئاماژه به رۆلی شه‌رفه‌دین ومیر جه‌عفه‌ری داسنی ومیر ئامادین ومیر هه‌سلمه‌مان وپیر ره‌شی حه‌یران ئێزدی میرزا بده‌ین كه هه‌رموویان میریاتی وبه‌رپرسیاره‌تی له شوێنه‌كانی كوردستان دا كردوونه له سه‌ر ده‌می چه‌رخه‌كانی ده و یازده وپازده وشازده‌ی زایینی دا ژیاون، دیسان بابێ شێخ ناسر كه له ساله‌كانی 1810-1880 ژیاوه وزۆربه‌ی ئه‌و مێژووناسانه ورۆژهه‌لاتناسانه كه رووی كوردستان كردوونه سه‌ره‌دانی ئه‌م شێخ پر توانا وزانسته ئایینه كراینه، دیسان رۆلی ژنانی ئێزدیش گه‌شاوه ده‌بینین له مێژووی ئێزدیان دا، نموونه‌ی هه‌ر به‌رز وبلند (خاتوونا فه‌خرا یه كه وه‌كو خاس له لایه‌ن ئێزدیان ناسراوه، خانزادی پیر مام ومه‌یان خاتوون)..
(72)فه‌رمان
وه‌كو ئێزدییه‌كان ده‌لێن زیاتر له (72) فه‌رمان وهێرشی جینۆسایدی له سه‌ریان كراون، له شنگال بۆ چه‌ندین جار هێرش وپه‌لامار، له شێخان وباعه‌درێ، له خه‌تارێ..باشیك وبه‌حزانێ وهه‌موو شوێنه‌كانی تر، ئێزدی ئه‌لێن چیایی مه‌قلوب ده‌كه‌وته ناوه‌راست ومه‌لبه‌ندی ئێزیدخان كه ئێستا جگه له باشیك وبه‌حزان نه‌بێت هیچ گوند ودیێكی ئێزدی لای نه‌ماون، كوشنده‌ترین ئه‌و حه‌مله وفه‌رمانانه (فه‌رمانی میری كۆره، فه‌رمانی فریق پاشا، فه‌رمانی حافز پاشا....) كه به سه‌دان هه‌زاران نه‌وه‌ی ئێزدی، كور وكیژ ومنال وكالی ئێزدی تێیدا نه‌ماون، هه‌لبه‌ت به بیانوی توند تیژی وبیری ته‌سك ونه‌زانین، ئه‌وانه ئێزیدیان به كافر وله‌رێ ده‌رچوون له قه‌له‌م ده‌دان، ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌وه‌یه كه زۆر له‌و هێرش وفه‌رمانانه له‌سه‌ر ده‌ستی هاونه‌ته‌وه‌یان (كوردی موسلمان) بووه، هه‌لبه‌ت ئه‌م چه‌نده‌ش به‌شێك بوون له دوژمنكاری وپیلان دژی میلله‌تی كورد ودۆزی پیرۆزی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ناوچه‌كه‌یان گرژ وئالۆز بێت وچاره‌نووسیان دیار ویه‌كلانه‌بێت، پاشه‌رۆژیان هه‌ر پرت پرت بوون وناكۆكی وشه‌ر وشۆربیت وبه ئامانجه‌كانیان نه‌گه‌ن كه ئازادی وسه‌رخوه‌بوون بووه..
جه‌ژن و بۆنه‌ی ئێزدییه‌كان
ئێزدیان زۆر بۆنه وجه‌ژن ورێ وره‌سمیان هه‌یه، لێره ته‌نیا ئاماژه به هه‌ندێكیان ئه‌ده‌ین، سه‌رسالی ئێزدیان كه به چوار شه‌ممه‌ی سۆر ناسراوه بۆنه‌ی سالی تازه‌یانه ده‌كه‌وێته چوارشه‌ممه‌ی یه‌كه‌می نیسانی رۆژهه‌لات، رۆژیێن ئێزدی دیسان بۆنه وجه‌ژنێكی زۆر كۆنی ئێزدیانه، جه‌ژنی چله‌ی زستانان وهاوینان كه پیاوانی ئایینی وئیماندارانی ئێزدی چل رۆژ له هه‌موو زستانێك وچل رۆژیش له هاوینی هه‌موو سالێك به رووژو ده‌بن، جه‌ژنا قوربانێ، خدرلیاس وگورگه‌گا وبێلنده، توافێن ئێزدیان وتاووس گێران وجه‌ژنا جه‌مایێ وقه‌باغ، سه‌ما ، چرا وچه‌قلتوو، به‌رات، تۆك وكراس، سمبێل، سه‌فرا نان وماستی، رست وقۆلكێشان، خه‌ولێر وخانا ئێزی، كانیاسپی ومۆركرن وبه‌رێ شبایكێ وشاز وقدوم وهتد... زاراوه وئیدیه‌می تایبه‌ت به ئێزدیانن كه هه‌ر یه‌ك وبابه‌تێكه وكه‌سانی پسپۆر وپه‌یوه‌ندیدار له بواری كه‌لتوور وكه‌له‌پوور ده‌توانن زیاتر وقوولتر ده‌رباره‌یان لێكۆلینه‌وه بكه‌ن كه هه‌موویان ره‌سه‌نایه‌تی كورد وه‌كو نه‌ته‌وه ده‌نوێنن وئێزدیاتیش وه‌كو ئایینی كۆن ودێرینی ئه‌م نه‌ته‌وه زێندووه...
قول وبه‌یت ودعای ئێزدیان كه به حه‌دوسه‌د ناسراون سه‌رچاوه‌ی ده‌ستوور وپاراستنی ئایینی ئێزدیانن، ئه‌م حه‌دوسه‌ده‌ش كه له سه‌ر ده‌می شیخادی تازه‌كراونه‌ته‌وه، كه‌واتا ئێزدیاتی پێش هاتنی شیخادی هه‌بووه به‌لاَم زۆر له‌و رێ وره‌سم وداب ونه‌ریتانه گۆراون و‌ئێستا په‌یره‌وناكرێن به‌لاَم زۆر شتی تر كه تازه‌نه هاتۆنه‌ته ناو ئایینی ئێزدیان، ئه‌م قه‌ول وبه‌یت ودوعا ودرۆزانه خاس وبابچاكی ئێزدیان له دێر زه‌مانه‌وه نه‌وه بۆ نه‌وه‌ی تر به جێشتووه وبه‌رده‌وام رێزلێوه‌رده‌گرن وپه‌یره‌وده‌كن وپێگیری پێوه‌ده‌كه‌ن..
بۆ وه‌لاَمی كۆمه‌ڵێك پرسیار و سه‌ردانی ناو برایانی ئێزیدیمان كرد و له شارۆچكه‌ی ئیسفنێ شێخان ئه‌و دیارده جوانه و ئه‌و كلتوره ره‌سه‌نه‌ی كوردانمان بینی كه ئێزیدی و موسڵمان و فه‌له به‌یه‌كه‌وه ده‌ژیان له‌و په‌ڕی ئاشتی و ئارامی و ته‌بایی، وه‌ك بیستمان كه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی كۆمه‌لاَیه‌تیان هه‌یه و تا ئێستا بێ كێشه و گرفت له‌و ده‌ڤه‌ره ژیان ده‌گوزه‌رێنن، ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێم ئاوڕێكی ئه‌وتۆی له‌م ده‌ڤه‌ره نه‌داوه‌ته‌وه، به‌لاَم ئه‌وان هێشتا هه‌ر له پارێزگاری كردنی خۆیانن له مانه‌وه‌ی خۆیان له هه‌موو رووه‌كانه‌وه، سه‌ردانی گه‌لی لاله‌شمان كرد، وه‌كو نه‌ریت پێویسته له سه‌ره‌تای چوونت بۆ نێو ئه‌و په‌رستگایه پێیه‌كانت خواس بكه‌یت و پابه‌ندی پاك و خواێنی ئه‌و شوێنه بیت پابه‌ندی ئه‌و رێنمایانه بیت كه پێویسته بۆ شوێنه پیرۆز و په‌رستگاكان هه‌بێت، له ده‌روازه‌ی لاله‌شه‌وه له‌لایه‌ن دوو پیاوی ئایینی زۆر هێمن و به‌ڕێز پێشوازیمان لێكرا، یه‌كێكیان به پیر سه‌عید وز ئه‌وه‌ی تریان به بابه‌چاویش ده‌ناسرا، كه هه‌ردووكیان پله‌یه‌كی به‌رزن له‌نێو ئه‌م ئایینه، بابه‌چاویش دوایین پله‌ی ئه‌م ئایینه‌یه:
1-پێناسه‌یه‌كی كورتی ئایینی ئێزیدیمان بۆ بكه..؟
ـــ ئێزیدی كۆنترین ئایینی جیهانه، چونكه ئاده‌م له لاله‌ش هاتۆته بوون، له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه ئێزیدی خودا په‌رستن تاوه‌كو ئه‌مڕۆ و تا ئێستا ئه‌م رێبازه‌یان به‌رنه‌داوه، داب و نه‌ریتی خۆشیان به‌رنه‌داوه، ئێزیدیاتی له كوردستانی عێراقی سه‌ریهه‌ڵداوه و پاشان بلاَوبوه‌ته‌وه بۆ ئیران و توركیا و سوریا، چونكه لاله‌ش حه‌جه و سه‌نته‌ری ئێزدیان لاله‌شه، له سه‌ره‌تاوه ئێزیدیاتی له‌ناو كوردا هه‌بووه و ئایینێكی ره‌سه‌نی كوردییه و ته‌نها ئێزیدی كوردییه، تا ئێستاش به هیچ شێوه‌یه‌ك زمانی خۆیان نه‌گۆڕیوه، ئایینی ئێزیدی.
2-به كێ ده‌ڵێن ئێزدی..؟
ـــ ئێزیدی بریتییه له برایه‌تی و راستگۆیی و جوامێری و چاك ره‌فتاری و بێ جیاوازی و فیداكار بۆ دراوسێی خۆی، ئێزیدیاتی سمێڵ و ریش و گریڤان(كراسێكی سپییه و به‌ده‌ستی خۆیان ده‌دروون)، ئێزیدیاتی كوشت و بڕی تێدا نییه و تاوانێكی گه‌وره‌یه و له ئاییندا زۆر حه‌رامه، ئێزیدیاتی ئابڕوومه‌ندییه.
3-ئێوه چی ده‌په‌رستن..؟
ـــ خودا و تاوسی مه‌له‌ك(سه‌رۆكی هه‌موو فریشته‌كان)
4-په‌رتووكی پیرۆزی ئێوه چییه..؟
ـــ مه‌سحه‌فی ره‌ش و جه‌لوه.
5-بڕواتان به ئایینه‌كانی تر و په‌رتووكه پیرۆزه‌كانی تر هه‌یه..؟
ـــ به‌ڵێ...ئه‌وانیش ئایینن و په‌رتووكی ئاسمانیینه و ئه‌وانیش رێز و به‌های خۆیان هه‌یه و ته‌واوی گووته‌كان گووته‌ی خوداییه وه‌ك په‌رتووكی ئێمه.
6-نوێژكردنتان كه‌یه و چۆنه..؟
ـــ به‌یانی پێش رۆژهه‌لاَت روومان ده‌كه‌ینه هه‌تاو و ئێواره‌ش پێش رۆژئاوابوون رووی خۆمان ده‌خه‌ینه رۆژئاوا، پێش خه‌وتنیش بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ حه‌لال بێت شه‌هاده‌ی دینیمان ده‌ڵێین، هاوكات نزاش ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئینجا بۆ خۆمان، تا بۆ خه‌ڵكی دوعا نه‌كه‌ین بۆ خۆمان ناكه‌ین بۆ نموونه ده‌ڵێین(یا خودێ تو ڤێ دنیایێ بسترینی، میلله‌تێ مه، گوندێ مه، جینارێ مه پشتی خۆ دبێژین).
7-مردو ناشتنتان چۆنه..؟
ـــ مردوو ده‌شۆین، جل و به‌رگی له‌به‌ر ده‌كه‌ینه‌وه و قه‌رقاره(رووبێكی گه‌وره‌یه) و كفنی له‌به‌ر ده‌كه‌ین، پاشان ده‌یبه‌ین بۆ گۆڕستان، یه‌ك مه‌تر و نیو گۆڕێك ده‌كۆڵین و گرێی كفنه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه و ئینجا مردووه‌كه ده‌نێژین و پێویسته بۆ شووشتن و ناشتن شێخ و پیر و برای ئاخره‌تێ ئاماده‌ی بن(برای ئاخره‌تێ: رۆژی پێش زه‌واجی ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی تر ده‌كاته برای ئاخره‌تی خۆی به‌هۆی به‌ردێكی خاكی لاله‌ش و ده‌یخه‌نه ناو ئاوێك و ده‌یده‌نه كه‌سێكی تر تا ببێته برای ئاخره‌تێ). پاشان دوعای سه‌ره‌مه‌رگێ بۆ ده‌كه‌ن، پاشان ته‌لقین ده‌درێ و هێدی هێدی گۆڕه‌كه پڕ ده‌كرێته‌وه و كێڵی بۆ داده‌نرێن مردووش سه‌ری له رۆژئاوا ده‌بێت و قاچی له رۆژهه‌لاَت، ته‌لقین به وه‌زن و قافیه‌یه و نابێ بگووترێ ته‌نها له‌سه‌ر گۆڕی مردوو چونكه گوناهه.
8- نه‌ریتی ژنهێنانتان چۆنه..؟
ــــ كوڕ بۆ خۆی له‌گه‌ڵ كچێك داده‌نیشێت و ته‌فاهوم له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن و پاشان ده‌چنه خوازبێنی كچه‌كه، كاتێ چوونه ماڵی كچه هه‌موو خێزانه‌كه به یه‌كه‌وه داده‌نیشن و ئه‌گه‌ر كوڕه و كچه به یه‌كتر رازیبوون ئینجا زیاتر له‌یه‌كتر ده‌چنه پێش. دوای خواستن كوڕه‌كه و كچه‌كه ده‌به‌نه ماڵی شێخی گونده كه پێی ده‌گووترێ(شێخی شێخ هه‌سن) له‌یه‌كتریان ماره ده‌كه‌ن.
9-كه‌سێك له ئایینه‌كه‌تان بچێته نێو ئاینێكی تر و به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئێوه هه‌ڵوێستتان چۆنه..؟
ـــ ئێمه قه‌بوڵمان نییه كه‌س بێته سه‌ر ئایینی ئێمه و به پێچه‌وانه‌ش چونكه ئه‌وه‌ی به كه‌ڵك ئایینی خۆی نێت به‌كه‌ڵك هیچ ئایینی تر نایه‌ت.
10-راسته ده‌ڵێن ئێوه زۆر دره‌نگ خۆتان ده‌شۆن و گرنگی به پاك و ته‌میزی خۆتان ناده‌ن..؟
ـــ ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه
11-خۆشه‌ویستی به هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه له‌نێو كوڕان و كچانی ئێوه ئازاده..؟
ــــ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ئاساییه و زۆر ئازاده، به‌لاَم نابێت سنوری ئه‌خلاقی تێدا ببه‌زێرێت و زیاده‌ڕۆیی نابێت لێ بكرێت.
12-كه‌سێك له ئاینێكی تره‌وه ده‌توانێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئێزیدیه‌ك بكات..؟
ــــ ئه‌وه لای ئێمه نییه.
13-پاره‌ی ماره‌یی(شیربایی) وه‌رده‌گرن..؟
ــــ 75 گم زێڕه
14-مه‌ی خواردنه‌وه لای ئێوه سزای له‌سه‌ره..؟
ـــ وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره لای هه‌موومانه.
15-گوناهترین شت لای ئێوه چییه..؟
- كوشتن و زینا و درۆ
16-چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئێزیدیه‌ت و زه‌رده‌شتیه‌ت..؟
ـــ زه‌رده‌شتیه‌ت له ئێمه دابڕاون و جیاوازیه‌كی زۆری تێدا نییه
17-چ خواردنێك لای ئێوه خواردنی گوناهه..؟
ـــ گۆشتی به‌راز، خاس و قه‌ڕنابیت و له‌هانه
18-ئێوه به رۆژوو ده‌بن...؟ رۆژووه‌كه كه‌یه و چۆنه..؟
ـــ به‌ڵێ، له كاتژمێر پێنجی به‌یانی تاوه‌كو 5 و ده یان پانزه‌ی ئێوارێ، له 12/12 كه سێ رۆژه و فه‌رزه، پیاوانی ئایینی كه چه‌ند كه‌سێكن له 40ی هاوینێ و 40ی زستانێ هه‌ر 40 رۆژ به‌رۆژوو ده‌بن و رۆژی پاشانیش جه‌ژنه.
19-پله‌ی ئایینی ناو ئێزیدیان چۆنه..؟
ـــ مورید، پیر، شێخ
20-چ پرسیارێك هه‌یه حه‌زناكه‌یت لێتی بكه‌ین..؟
ـــ نه‌خێر ئێوه ئازادن چ پرسیار ده‌كه‌ن بیكه‌ن چونكه ئایینه‌كه‌مان ده‌ڵێت پرسیار به‌خێرن.
21-له‌كاتی خۆپاككردنه‌وه له‌له‌ش پیسی چی ده‌ڵێن..؟
ـــ بۆ هه‌موو كاته‌كان خۆشوشتنمان هه‌یه و هه‌ر كاتێك پێویست بكات به خۆشووشتن ئه‌وا خۆمان ده‌شۆین.
22-به‌لای ئێوه‌وه شه‌یتان چییه و به‌كێ ده‌گووترێ..؟
ـــ ئه‌وانه‌ی به فریشته‌كانی خودا ده‌ڵێن شه‌یتان گوناهبار ده‌بن چونكه نابێت قسه‌ی خراپ له‌خۆت گه‌وره‌تر بڵێیت و قسه‌ی ناشیرینیش هه‌ر ناشیرینه، چونكه ئه‌وكه‌سانه به‌ناوی(تاوسی مه‌له‌ك) وا ده‌ڵێن(تاوسی مه‌له‌ك)یش سه‌رۆكی هه‌موو فریشته‌كانی خودایه بۆیه قسه پێگووتن گوناهبار ده‌بن.
23-گه‌نجانی ئێوه له ئێستادا تا چه‌ند پابه‌ندن به ئایینه‌كه‌یانه‌وه..؟
ـــ هه‌ر كه ده‌ستی راست و چه‌پی خۆی ناسی ئینجا ده‌زانێ خێر و گوناه هه‌یه، ئینجا رێنمایی دینی ده‌كه‌وێته سه‌ر و پێویسته پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ئایینه‌كه بێت، ئێستاش له هه‌موو ئاینه‌كان وا دیاره پابه‌ند بوون كه بووه.
24-ریش و سمێڵ نه‌تاشین لای ئێوه مانای چییه..؟
ـــ ریش واتا رێگای ئایین، هه‌موو پیاوێك پێویسته ریش و سمێڵی هه‌بێت.
25-شه‌هاده‌ی دینی ئێوه چۆنه..؟
ـــ شه‌هاده‌ی دینی من یه‌ك الله، مه‌لیك شێخسن حه‌ق حبیب الله، هه‌ر ئه‌وه هه‌ر ئه‌وه نه خوارن دكه‌ت نه خه‌وه، شه‌هاده دینێ من ناڤێ تاوسی مه‌له‌ك دێبیت ره‌وا....هتد)
26-بۆچی به ئێوه ده‌گوترێ كوردی ره‌سه‌ن..؟
چونكه ئێمه ئایین و زمانی كوردیمان پاراستووه
27-كێن ئه‌و ئێزیدیانه‌ی كه خۆیان به كورد نازانن..؟
ـــ كه‌سی وا نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا نوێژ و دوعا و شاهاده‌ی دینییه‌كه‌ی كوردییه.
28-مۆسیقا و گۆرانی و وێنه‌كێشان لای ئێوه گوناه نییه..؟
-نه‌خێر.
29-نه‌ریته‌كانی حه‌ج كردن لای ئێوه چۆنه..؟
ـــ یه‌كه‌مجار خۆی ته‌واو بشوات و سێ‌جار بچێته پردی سراتێ و پاشان له كانی سپی خۆی پاك بكاته‌وه، دواتر ده‌چێته كانی زمزم و ببێته حاجی و پاشان ده‌چێته سه‌ر كێوی عه‌ره‌فاتێ(له لاله‌ش سێ چیای پیرۆز هه‌یه به‌ناوه‌كانی-عه‌ره‌فه‌ت، مشه‌ت، عه‌زره‌ت) دواتر ده‌بێت بچێته سه‌ردانی هه‌موو مه‌زارگه‌كان.
30-سونه‌تكردن و خه‌ته‌نه كردن لای ئێوه هه‌یه..؟
سوونه‌تكردن لای ئێمه هه‌یه، به‌لاَم خه‌ته‌نه حه‌رامه لای ئێمه
31-فره‌ژنی و ته‌لاَق لای ئێوه هه‌یه..؟
ـــ له ئایینی ئێمه نه‌گووتراوه یه‌ك یان ده ژن بینه، ئه‌گه‌رچی شه‌رمه، به‌لاَم به‌هۆكار هه‌یه و ژنه‌كه‌ش ده‌توانی دواتر شوو بكاته‌وه و پیاوه‌كه‌ش ده‌توانێ ژنێكی تر بهێنێته‌وه.
32-فاڵ و نوشته و دوعاكردن بۆ كاری باش و خراپ و بۆ نه‌خۆشی و...هتد لای ئێوه هه‌یه..؟
ـــ هه‌موو دوعاكانی خێر و چاكه‌مان هه‌یه، به‌لاَم به هیچ شێوه‌یه‌ك دوعایه‌كی شه‌ڕ و ته‌فریقه و تێكدان و....هتد لای ئێمه نیه و له ئاینه‌كه‌شمان گوناهه و حه‌رامه.
33-كه‌سی ئێزیدی به چ ره‌فتارێك له ئاینه‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه..؟
ـــ ئه‌گه‌ر مورید و پیر و شێخ له‌یه‌كتر بخوازن ده‌بێت له‌ناو ئێمه ده‌رچن یاخود له ئاینێكی تر بخوازێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤی ئاینێ بكوژێت،.
34-كریڤ مانای چییه..؟ بۆچی ئێوه ئه‌م وشه‌یه‌تان پێ خۆش نییه..؟
ـــ كریڤ واتا تۆ له شیرینی نێوان دووكه‌س پێتان ده‌گووترێ كریڤ و واتا كریڤ برای گیانی به گیانی، هه‌ندێ كه‌س وه‌كو ئیهانه به ئێزیدیان ده‌ڵێن نه‌ك له شیرینی.
34-بۆچی ناوه‌كانی ئێوه له‌گه‌ڵ ناوه‌كانی موسڵمانان وه‌ك یه‌كن و عه‌ره‌بین..؟
ـــ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دان ساڵه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و موسڵمانان دراوسێی یه‌كتر بووینه.
35-نه‌ریته‌كانی هاتنی خه‌ڵك بۆ په‌رستگای لاله‌ش چۆنه..؟
ـــ پێش هه‌ر شتێ ده‌بێ پێی خۆی خواس بكات وه‌ك رێزگرتنێك له‌و شوێنه، شوێنی ته‌واولێت له لاله‌ش تایبه‌ته، تف رووكردنه زه‌وی نابێت له هه‌موو شوێنێ و به تایبه‌ت له لاله‌ش، ئافره‌ت و كچان ده‌بێ خۆیان داپۆشن، ئه‌و كه‌سه‌ی دێته لاله‌ش نابێت مه‌ی خواردبێته‌وه و ریزگرتن له‌و په‌رستگایه.
36-چ كاتێك له شه‌و رۆژ و چ رۆژێك له هه‌فته و چ رۆژێك له مانگ و ساڵ لای ئێوه پیرۆزه..؟
ـــ رۆژهه‌لاَت، چوارشه‌مه، حیسابی ئێمه كوردیه و ساڵی رۆژهه‌لاَتییه، نیسان چونكه له مانگی نیسان گه‌ردوون و زه‌وی و ئاسمان دروست بووه و سه‌ری ساڵی ئێمه‌ش له مانگی نیسان.
37-پیرۆزترین شت لای ئێوه چییه..؟
ـــ پیرۆزترین شت لای ئێمه ئاگره، چونكه ئاگر رووناكییه له‌لایه‌ن خوداوه.
38-چه‌ند جه‌ژنتان هه‌یه و ناویان چییه و له چ كات و ساتێكی ساڵدان..؟
ــ له هه‌ر وه‌رزێك جه‌ژنی خۆمان هه‌یه وه‌ك كه‌رنه‌ڤاڵ كه‌ناویان(جه‌ژنی سه‌ری ساڵ له مانگی نیسانه، جه‌ژنی حه‌جیان، شه‌ڤ به‌رات(لیله قدر)، رۆژیێت ئێزیدیان له مانگی 12، جه‌ژنی جه‌ما له مانگی 10 ، جه‌ژنا بێله‌ندا جه‌ژنی جووتیاران و ئاگر له مانگی 20/12 ، جه‌ژنی چله‌ی هاوین، جه‌ژنی چله‌ی زستان، جه‌ژنی خدر و ئه‌لیاس و زۆر جه‌ژنی تر).
39-په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی تر چۆنه..؟ ئایا سه‌ردانی یه‌كتر ده‌كه‌ن..؟ ده‌چنه پرسه و ئاهه‌نگ و بۆنه و داوه‌تی یه‌كتر..؟
ـــ به‌ڵێ زۆر به ئاسایی سه‌ردان و میوانداری یه‌كتر ده‌كه‌ین و به شانازیه‌وه ده‌چینه پرسه و بۆنه و ئاهه‌نگی یه‌كتر به‌بێ جیاوازی.
40-خێر و قوربانی و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ لای ئێوه هه‌یه و چۆنه و چی ده‌ڵێن..؟
ـــ له قوڕگیدا سه‌ریده‌بڕن و ده‌ڵێین: ده‌ستوری ژ خودێ وی مێری ئێ كوشتنا وی حه‌یوانی حه‌لال كری )
41-سزای سێكسی نا شه‌رعی(زینا) لای ئێوه چییه..؟
ـــ حه‌رامه و نابێت ئه‌وكه‌سه له‌ناو ئێمه‌دا بمێنێت.
42-كاركردنی ئافره‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ئاساییه..؟
ــــ ئاساییه و مامۆستا و دكتۆر و فه‌رمانبه‌ری ئافره‌تی ئێزیدیمان زۆره.
43-خوداوه‌ند له روانگه‌ی ئێوه‌وه كێیه و چۆنه و له كوێیه..؟
ـــ خودا نه ده‌نگه نه ره‌نگه و یاره‌بی كه‌س نازانی تۆ چۆنی
44-له روانگه‌ی ئێوه مرۆڤ دوای مردن چی به‌سه‌ر دێت..؟بڕواتان به زیندوو بوونه‌وه هه‌یه..؟
ـــ مادام خێر و شه‌ڕ هه‌یه به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌میش هه‌یه كه‌واته مرۆڤ دوای مردن بۆ حیسابات زیندوو ده‌بێته‌وه.
45- ناوه‌كانی ئێوه له‌گه‌ڵ ناوه‌كانی موسڵمانان زۆر له‌یه‌كتر نزیكه بۆ..؟
-خودا په‌رستی و خوداناسی به‌ناو نییه به كار و ره‌فتاره.
46-تا چه‌ند خۆتان نزیك ده‌بینن له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلام و كریستیان و جوو واتا چیتان له‌یه‌كتر نزیكه..؟
ـــ زۆر شتمان له‌یه‌كتری نزیكه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ ئایینه‌كه، به تایبه‌تی هه‌موو ئاینه‌كان ته‌نها یه‌ك خودا ده‌په‌رستین.
47-له پرسه‌ی مردوو چی ده‌ڵێن..؟ پرسه‌تان چۆنه و چه‌ند رۆژه..؟ چی بۆ خاوه‌ن پرسه ده‌كه‌ن..؟
ـــ ده‌ڵێین: خودێ بڕه‌حمێنت، له خودا ده‌پاڕێمه‌وه كه هه‌موو لایه‌كتان ساغ و سه‌لامه‌ت بن و ئیمانتان له جێی بێت و ئه‌وانه‌ی ماون ساغ بن... حه‌وت رۆژه و چله‌ی ماته‌مینی و مردوو و ساڵه‌ی مردووش ده‌كه‌ین، خێر بۆ خاوه‌ن پرسه ده‌كه‌ین و شتی بۆ ده‌به‌ین وه‌كو شه‌كر و ئارد و رۆن و..هتد.
48-ئایا راسته ئێوه زۆر رقتان له پیتی(ش)ه..؟
ـــ هیچ راست نییه و وا نییه ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ ئێمه نه‌ڵێین لاله‌ش چونكه(ش) تێدایه، به‌لاَم ئه‌م قسه‌یه هیچ راستی نییه..
49-كێن ئه‌وانه‌ی له لاله‌ش نێژراون..؟
ـــ (366) پیاو چاكی تێدایه، به‌لاَم له‌هه‌موو پیاوچاكه‌كان گه‌وره‌تر(شێخ هادی)ه.
50-ده‌كرێ ده‌قێكی كورتی په‌رتووكه پیرۆزه‌كه‌تانمان بۆ بخوێنیه‌وه..؟
ـــ ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌بێ جیاوازی نێوان ئایینه‌كان بژین چونكه هه‌موو مرۆڤین و خوداوه‌ند ئێمه‌ی دروست كردووه، هه‌ركه‌س له ئێمه چه‌ند ساڵێك له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ده‌ژیین پێویست ناكات دڵی یه‌كتر بشكێنین و دونیا به برایه‌تی و ته‌بایی خۆشه و هیوادارم له خودا نه‌خۆشی له زه‌وی نه‌مێنێت و خێر و خۆشی بێته زه‌مینی خودا و هه‌موو به برایه‌تی و ساغ و سه‌لامه‌تی له كوردستانێكی ئارام‌دا بژین.
له كۆتاییدا ئێمه زۆر سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه ئه‌و ده‌رفه‌ته گه‌وره‌ی خۆت به ئێمه‌دا.
-بابه‌چاویش: منیش زۆر به‌خێرهاتنی ئێوه ده‌كه‌م و سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و په‌یامه پیرۆزه‌تان كه بلاَوكردنه‌وه‌ی په‌یامی راستییه بۆ میلله‌ت و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.